سزایه‌كی تری بكوژانی تارقی به‌قاڵ ئاشكرا بوو
وێستگه نیوز –
دادگای سلێمانی رایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ بكوژرانی تارقی به‌قاڵ، دادگا بڕیاری داوه به سزادانی تاوانباران به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماددی داواكارانی مافی كه‌سی تاوانلێكراو به بڕی یه‌ك ملیار دیناری عیراقی.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2019/9/12 له دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/2 دانیشتنی دووه‌می تایبه‌ت به تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌ی كوشتنی هاووڵاتی (تارق رۆسته‌م حه‌مه‌ساڵح) ناسراو به (تارقی به‌قاڵ) به‌ڕێوه‌چوو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی دادگای سلێمانی كه ده‌ست وێستگه كه‌وتووه، "له دادگاییكردنه‌كه‌دا كه هه‌رسێ تاوانباری دۆسیه‌كه ئاماده‌بوون، له‌به‌ر بوونی به‌ڵگه‌ی ته‌واو و شاهید و دانپێدانانی تۆمه‌تباران، دادگا بڕیاریدا به له‌سێداره‌دانی هه‌رسێ تاوانباری دۆسیه‌كه به‌پێی مادده‌ی (406) بڕگه‌ی (1/ح) له یاسای سزادانی عیراقی".
ئاشكراشیكرد كه "هه‌روه‌ها دادگا بڕیاریدا به سزادانی تاوانباران به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماددی داواكارانی مافی كه‌سی تاوانلێكراو به بڕی یه‌ك ملیار دیناری عیراقی".
تارقی به‌قاڵ، رۆژی 18ی مانگی 12ی 2018 دوای چونه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌ماڵ ئیتر نه‌گه‌ڕایه‌وه‌و دواتر ئاسایشی سلێمانی دوای ده‌ستگیركردنی باندێك ته‌رمه‌كه‌یان دۆزییه‌وه.
تارق رۆسته‌م، ته‌مه‌نی 39 ساڵ و خێزاندار بوو و خاوه‌نی چوار منداڵ و ده خوشك بوو، له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی كاری میوه و سه‌وزه فرۆشی كردووه.
رۆژی 7ی نیسانی2019، باندێكی سێ كه‌سی له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركران كه چه‌ندین تاوانی جۆراوجۆریان ئه‌نجامدابوو دانیشیان به‌وه‌داناوه هه‌ریه‌كه له تارقی به‌قاڵ و مه‌ریوانی دارا ره‌زایان كوشتووه.
رۆژی 27ی ئابی 2019، یه‌كه‌م دانیشتنی دادگاییكردنی بكوژانی تاریقی به‌قاڵ له دادگای سلێمانی به‌رێوه‌چوو، به‌ڵام به‌هۆی هێرشی كه‌سوكاری تارقی به‌قاڵه‌وه بۆ سه‌ر بكوژه‌كان، دادگا دانیشتنه‌كه‌ی هه‌ڵگرت، ئه‌مرۆش دادگای سلێمانی سزای له‌سێداره‌دانی بۆ بكوژانی تاریقی به‌قاڵ ده‌ركرد.
PM:05:30:12/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 9364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت