په‌رله‌مان و وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ بودجه كۆبوونه‌وه
وێستگه نیوز -
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ و ئالوگۆڕكردنی زانیاری سه‌باره‌ت به پرسی بودجه و به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی سه‌ره‌تای ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی بودجه‌ی 2020 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدرال و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی چاره‌نووسساز بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ پێنچشه‌مه 12ی ئه‌یلولی 2019، ، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و لیژنه‌كانی كاروباری یاسایی، دارایی و كاروباری ئابووری و وزه و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه پێكهاتبوو له د.ڤالا فه‌رید وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان و د.ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و د.ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به‌خێرهاتنی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه بۆ گفتوگۆ و ئالوگۆڕكردنی زانیارییه سه‌باره‌ت به‌پرسی بودجه و به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی سه‌ره‌تای ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی بودجه‌ی 2020 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تیی دارایی حكومه‌تی فیدرال و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی چاره‌نووسساز بۆ هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی له هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دانوستاندن و گفتوگۆكانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵیی عیراق سه‌باره‌ت به‌پرسه چاره‌نووسساز و نیشتیمانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی مافه یاسایی ده‌ستوورییه‌كان بۆ خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك بودجه و نه‌وت و شایسته داراییه‌كان و به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی سه‌ره‌تای ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی بودجه‌ی 2020 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی فیدرال و پرسی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور كرد.
لای خۆیانه‌وه د.ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ناوی سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی له هه‌بوونی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه.
د.ئومێد سه‌باح وتی: "ده‌سته‌یه‌كی نیشتیمانیی بۆ گشت پرسه چاره‌نووسسازه‌كان و نیشتیمانییه‌كان دروست ده‌كه‌ین".
پاشان پوخته‌یه‌ك له دیالۆگی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراقی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵیی عیراق له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی شیكرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌وردی باسی له ماده‌ی 140ی ده‌ستوور تایبه‌ت به ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و ناوچانه و ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی له عیراق و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عیراق كرد.
پاشان د.ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌وردی دۆخی دارایی و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و بودجه و نه‌وت و قه‌رزه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی روونكرده‌وه كه به‌هۆی بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق و شه‌ڕی داعش و هاتنی رێژه‌یه‌كی زۆری ئاواره رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بووه‌و رایگه‌یاند: "سیاسه‌تی كابینه‌ی 9ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر گشت پرسه نیشتیمانییه‌كان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم، له‌وانه بابه‌تی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور و بوجه و نه‌وت له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراقدا".
دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مان چه‌ندین پرسیار ئاراسته‌ی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم كرا‌و ئه‌وانیش وه‌ڵامی پێویستی پرسیاره‌كانیان دایه‌وه.
PM:04:42:12/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 1608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت