دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر هاوڵاتییه‌ك ده‌ستگیر كران
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كرد كه هێرشیان كردبووه سه‌ر هاوڵاتییه‌ك و لێیاندابوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند كه "پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كه‌وه كه دوو كه‌س هێرشیانكردبووه سه‌رو لێیاندابو، بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكرد و زانیاری پێویستیان له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كان كۆكرده‌وه".
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: "دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر و له چالاكییه‌كی مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی توانرا هه‌ردو تۆمه‌تبار (ع. ئـ. ع. – م. ك. ج.) ده‌ستگیر بكرێن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هه‌ردو تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 405/31 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی-یه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه".
PM:03:13:12/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت