حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ی بۆ چاككردنه‌وه‌ی رێگاوبانی هه‌رچوار پارێزگاكه ته‌رخانكرد
رێگاوبانەکانی هەرێم نۆژەندەکرێنەوە
وێستگه نیوز ـ
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاوبانی هه‌رچوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان ده‌كات و وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمیش روونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌دات.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌وبانی هه‌رچوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كرد.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكراشیكرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 33 ملیار و 876 ملیۆن دیناری تەرخانکردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانی هەرچوار پارێزگا و ئیدارەکانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان.
روونیشیكرده‌وه، پێش ھاتنی وەرزی زستان و لە ماوەی دوو مانگ و نیودا پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌كان جێبەجێ دەکرێت.
هــ. ر
PM:02:45:12/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت