نێچیرڤان بارزانی: عیراق و هه‌رێمی كوردستان پێویستییان به وه‌به‌رهێنانی بیانییه
دیمەنێک لە دیدارەکە
وێستگه نیوز ـ
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له هاتنی سه‌رمایه و وه‌به‌رهێنانی بیانی بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و هاندان و رێخۆشكردن و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری بۆ وه‌به‌رهێنانی بیانی و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتری بۆ كه‌رتی تایبه‌ت له‌م قۆناغه و قۆناغه‌كانی داهاتووی عیراق و هه‌رێمی كوردستاندا، به پێویستییه‌كی له‌پێشینه زانی.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نووری سه‌باح ئه‌لدلێمی، وه‌زیری پلاندانی عیراق، نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی ئابووری له عیراق و هه‌رێمی كوردستان و داهاتوویه‌كی باشتری دۆخی ئابووری له وڵات، پێویستی به سیاسه‌ت و رێكخستنه‌وه و پلان و به‌رنامه‌یه‌كی باشتری به‌ڕێوه‌بردن و كارگێڕیی دارایی و هه‌ڵنانی هه‌نگاوی كاراتر هه‌یه.
له دیداره‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی ئه‌یلولی 2019، له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوولا هه‌نگاوه‌كان و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی گشتی له عیراق و گرنگیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان له‌م پرۆسه‌یه‌دا، تاوتوێ كرد.
ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی بودجه‌ی گشتیی عیراق بۆ ساڵی داهاتووی 2020 و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی تیرۆر، به‌تایبه‌تی پارێزگای نه‌ینه‌وا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تا ئێستا له‌مباره‌یه‌وه نراون، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوون.
هــ. ر
PM:02:05:12/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 1428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت