جڤاتی گشتی گۆڕان سه‌رۆك و سكرتێر و جێگری نوێی هه‌ڵبژارد

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەی جڤاتی گشتی گۆڕان

وێستگه‌ نیوز ـ
كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆتایی هات و سه‌رۆك و جێگر و سكرتێری نوێی هه‌ڵبژارد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌مال حاجی محه‌مه‌د، به‌ سه‌رۆكی جڤاتی گشتی، پێشڕه‌و ره‌ئووف به‌ سكرتێری جڤاتی گشتی و عه‌لی عەبدوڵا، به‌ جێگری سكرتێری جڤاتی گشتی گۆڕان هه‌ڵبژاردران.

لەلایەکی دیکەوە، بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی و ئەندامانی تری خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەبچێت.


PM:12:15:12/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 5524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت