شاری سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و سێ ناحیه بێ ئاو ده‌بن
دابەشکردنی ئاو رادەگیرێت
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی هاوڵاتییانی شاری سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌كانی ته‌كیه‌و شۆڕش و حه‌وزه‌ی بازیان، له وه‌ستانی ئاو بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر ئاگادار ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی چاككردنی هێڵه‌كانی كاره‌با.
له ئاگادارییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانیدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: "ئاگاداری هاوڵاتییانی شاری سلێمانی و چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکییە و حەوزی بازیان دەکەین کە رۆژی یه‌كشەممەی داهاتوو 15ی ئه‌یلولی 2019، بۆماوەی 24 کاتژمێر دابەشکردنی ئاو دەوەستێت.
له باره‌ی هۆكاری وه‌ستانی ئاوه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی وتوویه‌تی: "بەهۆی دوو تاوەری کارەبا لەلایەن بەڕێوه‌بەرایەتی چاککردنی هێڵەکانی کارەباوە ده‌گوازرێنه‌وه، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کە بەکارهێنانی ئاو کەم بکەنەوە تا گرفتی بێ ئاو بوون روو نەدات".
هــ. ر
AM:10:10:12/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت