ئەمڕۆ جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌رۆك و سكرتێر و جێگری خۆی هەڵدەبژێرێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی ئه‌یلولی 2019، جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بێته‌وه و تیایدا به ده‌نگدان سه‌رۆك و سكرتێر و جێگری سه‌رۆكی جڤاته‌كه هه‌ڵده‌بژێرن، ئه‌ندامێكی جڤاته‌كه‌ش زانیاری زیاتر ده‌دات.
خه‌لیل سه‌ركانی، ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ جڤاتی گشتی كۆده‌بینه‌وه و تیایدا به ده‌نگدان سه‌رۆك و سكرتێر و جێگری سه‌رۆك بۆ جڤاته‌كه‌مان هه‌ڵده‌بژێرین".
وتیشی: "سه‌رۆكی جڤاتی گشتی راسته‌وخۆ ده‌بێته ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی و ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن".
خه‌لیل سه‌ركانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: هه‌ریه‌ك له دڵخواز كاكه‌ڕه‌ش و جه‌مال محه‌مه‌د، بۆ پۆستی سه‌رۆكی جڤاته‌كه كاندیدن و هه‌ریه‌ك له كورده چاوشین و نه‌سرین جه‌مال، بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی خۆیان كاندیدكردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش (پێشڕه‌و ره‌ئوف) وه‌ك تاكه كاندیدێكی بێ ركابه‌ر خۆی بۆ پۆستی سكرتێری جڤات كاندید كردووه.
چالاكی موهه‌ندیس، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، بە وێستگە نیوزی راگەیاند: ئه‌مڕۆ جڤاتی گشتی هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی نوێ ده‌كه‌ن كه سه‌رۆكه‌كه‌یان راسته‌وخۆ ده‌بێته ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووش جڤاتی نیشتمانی رێكخه‌ری گشتی و سكرتێری جڤات و ئه‌ندامانی دیكه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندن هه‌ڵده‌بژێرن.
جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جڤاتێكی راوێژكارییه و ئێستا نزیكه‌ی 58 ئه‌ندام ده‌بن كه له كه‌سانی به ئه‌زموونی بواره جیاجیاكان پێكدێن.
هاوكات دوێنێ چوارشه‌ممه
عەدنان عوسمان، هەڵسوڕاوی دیار‌و پەرلەمانتاری خولی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان فۆڕمی خۆ کاندیدکردنی بۆ سکرتێری جڤاتی نیشیمانی بزووتنەوەکەی پڕکردەوە.
عەدنان عوسمان، بۆ وێستگە نیوز هه‌واڵ خۆ كاندیدكردنه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه، به‌ڵام ئاماده‌ی زانیاری زیاتر نه‌بوو.
رۆژی 4ی ئه‌یلولی 2019ش ژووری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له رێگەی فۆڕمێکی شه‌ش خانه‌ییه‌وه ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێکخه‌ری گشتی کردەوە.
به‌پێی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خانه‌ی راپەڕاندن به رێکخه‌ری گشتیی و رێکخه‌ری جڤاتی گشتییه‌وه له‌حه‌وت که‌س پێکدێت.
هه‌ریه‌ک له له (محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، ره‌ئوف عوسمان، عوسمانی حاجی مه‌حمود) خۆیان بۆ خانه‌ی راپه‌راندن کاندید ناکه‌نه‌وه‌و ته‌نها (جه‌لال جه‌وهه‌ر، شۆڕش حاجی، جه‌مال حاجی محه‌مه‌د) خۆیان کاندید ده‌که‌نه‌وه‌و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌ریه‌ک له (ئاراس وه‌لی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی، ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆکی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق، عه‌دنان عوسمان، په‌رله‌مانتاری خولی پێشوو، چالاک موهه‌ندیس، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی، خه‌لیل سه‌رکانی ئه‌ندامی جڤاتی گشتی) خۆیان بۆ ئه‌ندامێتی خانه‌ی راپەڕاندن کاندید بکه‌ن، له‌گه‌ڵ دوو ژنی دیکه خۆیان کاندید ده‌که‌ن بۆ رێکخه‌ری جڤاتی گشتی که ئۆتۆماتیکی ده‌بێته ئه‌ندامی خانەی راپەڕاندن.
AM:09:16:12/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت