پارێزگاری ههڵهبجه: یەكێتی لە پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگا نەكشاوەتەوە
ئازاد تۆفیق
وێستگه نیوزـ
پارێزگاری هەڵەبجە رایگهیاند یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگا نەكشاوەتەوەو سەرجەم ناوی كاندیدەكانی ئەنجومەنی پارێزگا نێرداون بۆ وەزارەتی ناوخۆ.
لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپهڕی فهرمیی یهكێتی نیشتمانی كوردستان، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە راگەیاند: یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگا نەكشاوەتەوە.
وتیشی: یەكێتی هێزێكی گەورەی پارێزگای هەڵەبجەیە و دەنگی یەكەمی پارێزگاكەیە بهڵام ئەوان دابەشكردنی بەڕێوهبەرایەتیەكان و دابەشكردنی پۆستی قایمقام و ناحییەكان نابەستنەوە بەپێكهینانی ئەنجومەنەكەوە و ئەوان تەنها واژۆیان بۆ ئەنجومەنە كردوە.
پارێزگاری هەڵەبجە ئاشكراشیكرد رونكردنەوەكانی یەكێتیمان بۆ وەزارەتی ناوخۆ ناردووە و هاوكات سەرجەم ناوی كاندیدەكانی ئەنجومەنی پارێزگاش نێرداون بۆ وەزارەت و هیچ لایەنێك گرفتی نەبووە.
PM:08:24:11/09/2019
ئهم بابهته 2388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت