له یادی 11ی سێپته‌مبه‌ردا تره‌مپ بڕیارێكی سه‌ربازی راگەیاند
وێستگه نیوز –
له ساڵیادی هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ردا سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاری دا بودجه‌ی سه‌ربازی زیاد بكات، هۆشداریشی دا وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌نه‌وه كه بكرێته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌وتارێكدا له رێوڕه‌سمی 18هه‌مین ساڵیادی هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ردا رایگه‌یاند كه بودجه‌ی سه‌ربازی زیاد ده‌كات.
تره‌مپ وتی: "نامانه‌وێت بكه‌وێنه ململانێكانه‌وه، به‌ڵام به‌توندی وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌ینه‌وه كه بكرێته سه‌ر ئه‌مریكا".
هاوكات له یاده‌كه‌دا ئاڵای ئه‌مریكا درا به‌سه‌ر دیواری رۆژئاوای بینای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پنتاگۆن".
رۆژی 11ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2001 ژماره‌یه‌ك هێرش كرانه سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، نه‌ك هه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ژاند به‌ڵكو جیهانیشی توشی شۆكێكی گه‌وره كرد و بەهۆیانەوە 2996 هاوڵاتی گیانیان لەدەست دا.
ئا له‌و ڕۆژه‌دا چه‌كدارانی رێكخراوی ئه‌لقاعیده چوار فڕۆكه‌یان رفاند، دووانیان خۆیان كێشا به باڵه‌خانه‌كانی ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی له نیویۆرك و یه‌كێكیشیان خۆی كێشا به وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) و چواره‌میشیان پێده‌چێت هه‌وڵی هێرشكردنه سه‌ر كۆنگرێس یان كۆشكی سپی هه‌بووبێت، به‌ڵام له په‌نسلڤانیا كه‌وته خواره‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی ده‌یه‌یه‌ك به‌سه‌ر هێرشه‌كه‌دا، هێزه‌كانی ئه‌مریكا به فه‌رمانی باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌وكات له ئایاری 2011 و له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیدا ئوسامه بن لادن سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده و پیلاندانه‌ری هێرشه‌كه‌یان كوشت.
PM:05:45:11/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3004
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت