جوتیار عادل: حكومه‌تی‌ عیراق 80 ملیار دۆلار قه‌رزاری‌ هه‌رێمه‌


 
وێستگه‌ نیوز -
وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ عیراق رێكبكه‌وین، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ حكومه‌تی‌ عیراق 80 ملیار دۆلار قه‌رزاری‌ هه‌رێمه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ی‌ ئه‌یلولی‌ 2019 د.جوتیار عادل وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو وه‌فدێكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم سه‌ردانی‌ به‌غدا ده‌كات.

د.جوتیار عادل وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وتی‌: "ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ تاووتوێكردنی‌ پرسی‌ بودجه‌یه‌".

وتیشی‌: "ئامانجی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ عیراقدا له‌ چوارچێوه‌ی‌ ده‌ستووردا".

وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاشكراشیكرد كه‌ "به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان حكومه‌تی‌ عیراق 80 ملیار دۆلار قه‌رزاری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌"

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران دابینكردنی‌ نه‌وتی‌ سپی تاووتوێ كراوه‌ و بڕیاره‌ 259 ملیۆن لیتر نه‌وتی‌ سپی‌ دابه‌ش بكرێت.

د.جوتیار عادل سه‌باره‌ت به‌ دابینكردنی‌ پێداویستییه‌كان روونیكرده‌وه‌ كه‌ دابینكردنی‌ پێداویستییه‌كان ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر بودجه‌، هه‌روه‌ك دامه‌زراندنی‌ یه‌كه‌مه‌كانی‌ زانكۆ و گرێبه‌سته‌كان په‌یوه‌سته‌ به‌ بودجه‌ و وه‌زاره‌تی‌ دارایی تاووتوێی‌ ده‌كات.

وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان راشیگه‌یاند كه‌ لیژنه‌یه‌ك بۆ پرسی‌ سه‌رژمێریی‌ دانیشتوان پێكهێنراوه‌ و "له‌باره‌ی‌ سه‌رژمێرییه‌وه‌ ئێمه‌ داوای‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140 ده‌كه‌ین و پشكی‌ بودجه‌ له‌سه‌ر رێژه‌ی‌ دانیشتوان دابه‌ش بكرێت".


PM:04:38:11/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 1828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو