" جاران تەلەفزێۆنەکە ماڵی هەموو گەل بوو، ئێستا ماڵی جەماعەتێکە"


وێستگە نیوز- 

ئەحمەد مەحمود کە لەساڵی 1993 وە کاری لە کەناڵی گەلی کوردستان کردووە لە یادی 28 ساڵەی  دامەزراندنی کەناڵەکەدا رەخنەی توند لە شێوازی بەڕێوەبردنی کەناڵەکە دەگرێت. 

ئەحمەد مەحمود لە نوسینێکیدا دەڵێت سە‌رنجێك بۆ ھە‌موو ھاوڕێیان پۆستە‌كانی فە‌یسبوكمان ھە‌مووی بووە‌ بە‌ڕە‌سمی كۆن لە‌ 11 ی 9 دا رستە‌ی باق و بریق و گە‌ورە‌ ئە‌رێ یە‌كێك لە‌ ئێوە‌ پرسی كوا ئە‌‌و تیڤیە‌ جوانە‌ی كە‌ ئێمە‌باسی ئە‌كە‌ین ؟ یە‌كێك ھە‌وڵیدا نە‌ھێڵێ ئاوای لێبێ؟یە‌كێك داكۆكی لە‌ و پە‌یامە‌ی كرد كە‌ تە‌لە‌فزیۆنی ھە‌موو گە‌ل بوو بە‌س ئێستا ھی جە‌ماعە‌تێكە‌؟ ئێوە‌ ئێستا‌ خۆتان سە‌یری ئە‌كە‌ن؟ لایك و‌ كۆمێنت گرنگ نیە كاتێك كە‌ شكۆی ئەومە‌زنیەی كە‌باسی دە‌كە‌ن لە‌ناوبرابێت، سڵاو لە هەموو ئەو کەسانەی ئەم‌ شکۆ و ڕێزەیان بۆدروست کرد دروود بۆڕۆحی کۆچ کردووان".

لە لێدوانێکیشیدا بۆ وێستگە نیوز ئەحمەد مەحمود وتی، "ئێستا تەلەفزیۆنەکە نەک شکۆی نەماوە بەڵکو بووە بە یەکێک لە خراپترینەکان، پێویستە بیرێک لەوە بکەنەوە پێشتر ئەم کەناڵە چی بووە کێ ئیشی تێدا کردووە".

وتیشی، "ئێستا سەیری کەناڵەکە ناکەم کە سەیری ئەکەم خەفەت ئەخۆم، هەرچی کادیرەکانی پێشووی ئەو کەناڵەیە ئێستا کەناڵە باشەکانی دیکە بەڕێوە دەبەن".  

28 ساڵ لەمەوبەرو لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان وەک یەکەم کەناڵی کوردی لە باشوری کوردستان پەخشی خۆی دەستپێکرد.





PM:04:02:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 3776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت