بافڵ تاڵه‌بانی: پێویسته به میكانیزمێكی ھاوچه‌رخ و سه‌رده‌میانه ھێزی پێشمه‌رگه رێكبخرێته‌وه
بافڵ تاڵه‌بانی
وێستگه نیوز –
بافڵ تاڵه‌بانی كوڕه گه‌وره‌ی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه پێویسته به میكانیزمێكی ھاوچه‌رخ و سه‌رده‌میانه ھێزی پێشمه‌رگه رێكبخرێته‌وه و چاكسازی ریشه‌یی له دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان بكرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ی ئه‌یلولی 2019 بافڵ تاڵه‌بانی كوڕه گه‌وره‌ی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ده‌باشان چاویكه‌وت به كۆلۆنێڵ رۆی نه‌تارجان، راوێژكاری تایبه‌تی سه‌ربازی هێزه‌كانی به‌ریتانیا بۆ كاروباری چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و مارك پاكسمان، فه‌رمانده له ھێزی ئاسمانی مه‌له‌كی به‌ریتانیا.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "له دیداره‌كه‌دا كه ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌بوو، باس له بایه‌خی ھاریكاری و كاری ھاوبه‌ش كرا، له نێوان ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ھێزه‌كانی عیراق و ھاوپه‌یمانان بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی ھه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و سه‌قامگیری ئاسایش و ئارامی له ناوچه‌كه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بافڵ تاڵه‌بانی له‌و رووه‌شه‌وه چه‌ند پێشنیارێكی خسته‌ڕوو بۆ رێكخستنه‌وه و چاكسازیكردن و پڕچه‌ككردنی زیاتری ھێزی پێشمه‌رگه و داوای له ھاوپه‌یمانانیش كرد، ھه‌ماھه‌نگی زیاتری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌بن".
بافڵ تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند كه "پێویسته به میكانیزمێكی ھاوچه‌رخ و سه‌رده‌میانه ھێزی پێشمه‌رگه رێكبخرێته‌وه و چاكسازی ریشه‌یی له‌دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان بكرێت".
PM:03:43:11/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت