كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستیپێكرد، قوباد تاڵه‌بانی به‌شداری ناكات
وێستگه نیوز ـ
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌ستیپێكرد و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم به‌هۆی ئه‌وه‌ی به سه‌ردانێكی فه‌رمی له وڵاتی لوبنانه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ی ئه‌یلولی 2019، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ده‌ستپێكرد.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتگۆ له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر ده‌كات ئه‌وانیش بریتین له گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان بەتایبەت بودجە و نەوت، پرسی سەرژمێری و باجی ده‌رامه‌ت.
لای خۆیه‌وه سه‌میر هه‌ورامی، وتەبێژی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێم، بە سەردانێکی فه‌رمی لە وڵاتی لوبنانە، بۆیە ئەمڕۆ بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ناکات.
AM:11:51:11/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 12256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت