پارێزگاری دهۆك دهگۆڕدرێت
فەرهاد ئەتروشی.. پارێزگاری دهۆک
وێستگه نیوز ـ
دوای ئەو گۆڕانکارییە ئیدارییانەی لە پارێزگای هەولێر ئهنجام دران، بڕیاره گۆڕانكاری له پۆسته ئیدارییهكانی پارێزگای دهۆكیش بكرێت و پارێزگارو ژمارهیهك قایمقام بگۆڕدرێن.
بهپێی زانیاری میدیاكانی نزیك پارتی، بۆ گۆڕانکاری لە پۆستی پارێزگاری دهۆک دوو سیناریۆ هەن، یەکێکیان ناوی سێ كاندید دەهێندرێت، لەوانە: سەربەست لەزگین و دکتۆر عەلی تەتەر، ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی و حەمید عەلی، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی ئیبراهیم خەلیل.
ههر له زانیارییهكاندا ئهوهش هاتووه: سیناریۆی دووەم، جیا لەو سێ بەربژێرەی دەوترێت رەنگە کەسێکی دیکە كاندید بکرێت، بڕیارە گۆڕانکاری لە پۆستی جێگری پارێزگاری دهۆکیش بکرێت و باس لە دانانی کەسێکی کریستیانی خەڵکی زاخۆ دەکرێت.
ههر بهپێی زانیارییهكان، "سەرکردایەتی پارتی سووره لەسەر ئەوەی بۆ پارێزگای دهۆک کەسێک كاندید بکات، کە نزیک بێت لە سەرکردایەتییەوە، چونکە گلەییەکانی پارێزگای دهۆک زۆرە، بە تایبەت ئەو کێشانەی لە دهۆک سەریانهەڵدا وەک کەمیی کارەبا، کێشەی ئاو و نەبوونی خزمەتگوزاری و جیاوازی نێوان پاێزگای دهۆک لەگەڵ هەولێر و سلێمانی".
جیا لە پۆستی پارێزگار، لە سنووری پارێزگای دهۆک حەوت قایمقام و 22 بەڕێوەبەری ناحیە هەن، بە گشتی نزیکەی 180 پۆستی ئیداری هەن، باس لە گۆڕانکاری لە بەشێکی ئەو پۆستانە دەکرێت بە تایبەت ئەوانەی چەندین ساڵە ئەو پۆستانە بەڕێوەدەبەن.
هــ. ر
AM:10:35:11/09/2019
ئهم بابهته 3404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت