مووچه‌ی ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته‌ دابه‌ش ده‌كرێن


وێستگه‌ نیوز ـ

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران و بۆ ئه‌م مانگه‌ش مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كرێت.


سه‌رچاویه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلولی 2019، مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و دارایی دابه‌شده‌كرێت".

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 12ی ئه‌یلولی 2019، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شبكرێت.


AM:10:10:11/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 11108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو