سه‌رۆكی هه‌رێم په‌یامێك ئاراسته‌ی ماته‌مگێڕانی عاشورا ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هاوخه‌میی بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی مه‌زاری ئیمام حسێن له شاری كه‌ربه‌لا ده‌بڕی كه به‌هۆێ كه‌وته‌ژێر پێوه 131 كه‌س له ماته‌مگێڕانی عاشورا گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند: "له دڵه‌وه هاوخه‌م و هاوسۆزیانین و خوای مه‌زن دڵنه‌واییان بداته‌وه، هیوای به‌هه‌شت بۆ قوربانییان و زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین."
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 10ی ئه‌یلولی 2019، به‌هۆی پاڵه‌په‌ستۆی ماته‌مگێڕان و زیاره‌تكارانی مه‌زاری ئیمام حسێن له‌یادی عاشورا له شاری كه‌ربه‌لا، ژماریه‌ك هاوڵاتی گیانیانله‌ده‌ستدا و برینداربوون و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ئاشكرایكرد كه 36 كەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 100ی دیكه‌ش برینداربوون.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قو‌ربانییانی ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ین كه له ئه‌نجامی قه‌ره‌بالغی و به‌سه‌ریه‌كدا كه‌وتنی به‌شدارانی ڕێوڕه‌سمێكی ئایینیی شیعه، زیاتر له (30) كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و به ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون.
له دڵه‌وه هاوخه‌م و هاوسۆزیانین و خوای مه‌زن دڵنه‌واییان بداته‌وه، هیوای به‌هه‌شت بۆ قوربانییان و زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین. هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌موو هاوكارییه‌كی پزیشكی و پێشوازی له برینداران ئاماده‌یه.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
10/9/2019
PM:10:42:10/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 1620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت