په‌رله‌مانتارێك: به‌غداو هه‌رێم رێكنه‌كه‌ون جێگیركردنی پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا قورس ده‌بێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌رده‌وامن و ئه‌گه‌ری رێككه‌وتن نزیكه، ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر به‌غداو هه‌رێم رێكنه‌كه‌ون، جێگیركردنی پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا سه‌خت ده‌بێت".
ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: گفتوگۆكانی نێوان به‌غداو هه‌رێم بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن به‌رده‌وامن و هه‌ردوولا له رێككه‌وتن نزیك بوونه‌ته‌وه.
وتیشی: "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له وه‌ستانی گفتوگۆكان یان سستی له به‌ڕێوه‌چوونی گفتوگۆكان ده‌كه‌ن ناڕاستن و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه".
هه‌ركی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌گه‌ر به‌غداو هه‌رێم تا پێش هاتنی بودجه‌ی 2020 بۆ په‌رله‌مان نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، جێگیركردنی پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا زۆر قورس ده‌بێت.
له سه‌ره‌تای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، شاندێكی باڵا به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك نیاز پاكیه‌ك سه‌ردانی به‌غدایان كرد بۆ ده‌ستكردن به گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان له‌ناویاندا بودجه‌و ماده‌ی 140 و ناوچه جێناكۆكه‌كان و تا ئێستا چه‌ند جارێك گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ردوولادا كراوه.
PM:08:25:10/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 1732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت