یه‌كێتی مامۆستایانی کوردستان یاداشتێك راده‌ستی وه‌زیری دارایی ده‌كات
دیمەنێک لە دیدارەکە
وێستگه نیوزـ
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی كرد و یاداشتێكی 8 خاڵیی راده‌ستی وه‌زیر كرد و یه‌كێك له داواكارییه‌كانیش ده‌ستكردنه‌وه بووه به پرۆسه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی مامۆستایان.
ئه‌حمه‌د سابیر، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كه‌یان نوسیویه‌تی كه سه‌ردانی شاندی یه‌كێتی مامۆستایان بۆلای ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ی ئه‌یلولی 2019 ئه‌نجامدراوه و وێڕای پیرۆزبایی له ده‌ستبه‌كاربونی وه‌زیری ناوبراو، داواكارییه‌كانیان له یاداشتێكدا پێشكه‌ش كردوه كه له 8 خاڵ پێكهاتووه.
وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به دۆخی دارایی هه‌رێم كردوه‌و باسی نادادپه‌روه‌ری حكومه‌تی ناوه‌ند كرد به‌رامبه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆتایی دانیشتنه‌شكه به‌ڵینی داوه دراسه‌تی یاداشته‌كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه بكرێت.
ده‌قی یاداشته‌كه‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بۆ وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم:
بۆ به‌ڕێز/ وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ب/ یاداشت
سلاَو و رێز ......
وه‌ك ئاشكرایه مامۆستایان له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی بالاَ و توێژینه‌وه‌ی زانستی دووچاری گرفت بوونه‌وه به‌هۆی دواكه‌وتن و پاشه‌كه‌وتی زۆره‌ملێ موچه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به پشو درێژه‌یه‌وه ئه‌ركه‌كانی خۆیان راپه‌ڕاند خۆبه‌شخانه له مانگی ئاداری 2019، پاشه‌كه‌وت كۆتایی هات و موچه‌كان به ته‌واوی ده‌درێن، له روانگه‌ی ئه‌ركه پیشه‌یی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانمان هه‌روه‌ها بۆ باشكردنی ره‌وشی په‌روه‌رده و خوێندنی بالاَ ئه‌و بابه‌ته زۆر گرنگ ده‌زانین هه‌ڵوێسته‌ی له‌باره‌ی بكرێت بڕیاری گونجاویان له‌باره‌یه‌وه بدرێت:
1- ته‌رخانكردنی بودجه‌ی شایسته بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی بالاَو توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژمونی ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی له‌ساڵی رابردوو به‌هۆی نه‌بوونی بودجه په‌یدا بوو ورده ورده كه‌مببێـه‌وه .
2- یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه كه ئه‌مه نیگه‌رانیه‌كی زۆری دروست كردووه و به‌رده‌وامیشه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌باشی ده‌زانین حكومه‌ت ژماره حیسابی بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بكاته‌وه هه‌روه‌ها مامۆستا بتوانێت بۆ ئه‌و پێداویستیانه‌ی له قه‌رز و پێشینه هه‌یه‌تی سودی لێوه‌ربگرێت.
3- پرۆسه‌ی به‌رزكرنه‌وه‌ی موچه‌ی مامۆستایان ده‌ست پێبكاته‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسای خزمه‌تی شارستانی ژماره (24) ساڵی (1960) هه‌روه‌ها هه‌مواركراوه‌كانی مافی خۆیانه به‌رده‌وام سه‌رموچه و به‌رزكردنه‌وه‌ی موچه‌یان هه‌بێت.
4- راستكردنه‌وه‌ی موچه‌كان له‌ساڵی ( 2012)به‌پێێ یاسای ژماره (1) ساڵێ (2008)، مامۆستایانی سلێمانی و گه‌رمیان و راپه‌ڕین جیاوازی موچه‌كانیان وه‌رگرت به‌لاَم مامۆستایانی سنوری هه‌ولێر،دهۆك، خوێندنی كوردی هه‌ولێر جیاوازیه‌كانیان پێنه‌درا، راگیرا، داواكارین بدرێت وه‌ك مافێكی شایسته.
5- له ریزبه‌ندی موچه‌دا، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی راسته‌وخۆ له‌دوای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه بێت.
6- كرێی وانه‌بێژی مامۆستایانی زانگۆ وه‌كو ئه‌وه‌ی له پێشدا كاری پێده‌كرا بدرێتن.
7- مامۆستایانی گرێبه‌ست به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی بكرێنه هه‌میشه‌یی، پێویسته بوترێ ئه‌و به‌ڕێزانه له سه‌روبه‌ندێكی زۆر گرنگدا رۆڵی خۆیان گێڕا له‌به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فیركردن.
8- پاره‌ی چاودێریكردن و هۆڵی پرۆسه‌ی ئه‌زمونه‌كان له‌كات و ساتی خۆیدا بدرێت، شیاوی باسه سالاَنه به‌هۆی رۆتینیات دواكه‌وتوه .
PM:07:14:10/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت