نێچیرڤان بارزانی فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی دوو جێگره‌كه‌ی ده‌ركرد

‌مسته‌فا سه‌ید قادر و جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا

وێستگه‌ نیوز ـ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی ھەرێمی بۆ دەستبەکاربوونی ھەردوو جێگرەکەی مسته‌فا سه‌ید قادر و جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا دەرکرد.


بەگوێرەی راگەیەنداوێکی سەرۆکایەتی ھەرێم، کە وێنەیەکی دەست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، تیایدا فەوزی ھەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم رایگەیاندوە: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی ھەرێمی بۆ دەستبەکاربوونی ھەردوو جێگرەکەی دەرکردووە.

به‌ وته‌ی هه‌ریری، نێچیرڤان بارزانی سەرەتای ئەم ھەفتەیە، رۆژی یەکشەممە 8ی ئه‌یلولی 2019، فەرمانی ھەرێمی بۆ دەستبەکاربوونی ھەردوو جێگرەکەی، جەعفەر مستەفا عەلی و مستەفا قادر مستەفا دەرکردووە، کە ھەردووکیان وەک جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەستبەکاردەبن.

هــ. ر


PM:05:41:10/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 2552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت