هاورده‌كردنی مۆدێلێكی ئۆتۆمبێل بۆ هه‌رێم قه‌ده‌غه كرا
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێمی كوردستان هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێ 2017ی له خاڵه سنوورییهكانهوه بۆ هه‌رێمی كوردستان راگرت و له باره‌ی هاتنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و بهرلافاوكهوتووشهوه روونكردنه‌وه ده‌دات.
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له خاڵه سنوورییهكانهوه له یه‌كی ئه‌م مانگه‌وه هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2017 راگیراوه و رێگه به هاورده‌كردنی ناردێت بێته ناوه‌وه.
وتیشی: "له ئێستادا سێ مۆدێل ئۆتۆمبێل دێنه هه‌رێم، ئه‌وانیش مۆدێله‌كانی 2018 و 2019 و 2020ن".
له باره‌ی ئۆتۆمبێلی لێدراو و به‌رلافاو كهوتوهوه، ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان وتی: "ئه‌ویش ئه‌گه‌ر مۆدێلی 2018 و 2019 بن و به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه بن وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆی دیاریكردوون رێگه به هاتنه ناوه‌وه‌یان ده‌درێت".
PM:05:39:10/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 5456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت