مهسرور بارزانی: نابێت سهرژمێریی بۆ ئامانجی سیاسی بەکاربهێنرێت
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، سەرژمێریی کارێکی گرنگە بۆ کۆکردنەوەی داتا و زانیاری کە ئامرازێکی یارمەتیدەر دەبێت بۆ پلاندانان، بەڵام نابێت وەک کارتێکی سیاسی لە دژی هیچ پێکهاتەیەک بەکار بهێنرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئهیلولی 2019، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوری سەباح دلێمی، وەزیری پلاندانانی عیراق کرد و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەی سەرژمێری دانیشتووان کرا کە بڕیارە ساڵی 2020 لە عیراق ئەنجام بدرێت.
له كۆبوونهوهكهدا مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "سەرژمێریی کارێکی گرنگە بۆ کۆکردنەوەی داتا و زانیاری کە ئامرازێکی یارمەتیدەر دەبێت بۆ پلاندانان، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان تێبینی لەسەر میکانیزمی ئەنجامدانی سەرژمێرییەکە هەیە و پێویستە لە بەرچاو بگێرێن".
وتیشی: "نابێت سەرژمێری وەک کارتێکی سیاسی لە دژی هیچ پێکهاتەیەک بەکار بهێنرێت".
لای خۆیهوه نوری سهباح دلێمی، وەزیری پلاندانانی عیراق، ئاماژەی بەوەکرد کە ئەزموونی هەرێمی کوردستان ئەزموونێکی جێگیر و سەرکەوتووە و سەرکەوتنی هەرێمی کوردستانیش سەرکەوتنە بۆ هەموو عیراق.
وتیشی: "ئێستا دەرفەتێکی باش هەیە بۆ ئەوەی هەموو کێشە و گرفتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر ببن".
هاوكات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی و نیازپاکی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نیشانداوە لە سەر بنەمای دەستوور.
وتیشی: "هیوادارین سەردەمێکی ئەرێنی و نوێ لە پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان بێتە ئاراوە بە شێوەیەک کە شەراکەتی راستەقینە و هاوسەنگی و سازان لە بەرچاو بگیرێت".
هــ. ر
PM:05:09:10/09/2019
ئهم بابهته 4912
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت