ئه‌مریكا له سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا دەکۆڵێتەوە
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بیر له سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا به‌هۆی كڕینی سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئێس 400ی روسی ده‌كاته‌وه.
ستیڤن منوچن وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بیر له سه‌پاندنی سزا ده‌كاته‌وه به‌هۆی كڕینی سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئێس 400ی ڕوسی له‌لایه‌ن توركیاوه، به‌ڵام هێشتا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه.
منوچن له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا سزا ده‌سه‌پێنێت یاخود نا، وتی: "سه‌یری بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ین. هیچ لێدوانێك ناده‌م له‌سه‌ر هیچ بڕیارێكی دیاریكراو، به‌ڵام سه‌یری بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ین".
ئه‌نقه‌ره و واشنتن ناكۆكییان هه‌یه سه‌باره‌ت به كڕینی سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئێس 400ی روسی له‌لایه‌ن توركیاوه، ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌و سیستمه له‌گه‌ڵ سیستمه‌كانی هاوپه‌یمانێتی ناتۆدا یه‌ك ناگرێته‌وه و هه‌ڕه‌شه ده‌بێت بۆ سه‌ر فڕۆكه جه‌نگیه ئێف 35 ه‌كانی ئه‌مریكا.
مانگی رابردوو توركیا پاتری سیستمه‌كه‌ی له روسیا وه‌رگرت و یه‌كه‌مین پارچه‌ی سیستمه‌كه له مانگی حه‌وتدا به‌ده‌ست توركیا گه‌یشت.
پێشتر واشنتن هۆشیاریدابووه ئه‌نقه‌ره كه ئه‌گه‌ر ئه‌و سیستمه بكڕن ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی سزاكانی ئه‌مریكا ده‌بنه‌وه و له پڕۆگرامی ئێف 35 ده‌رده‌كرێن.
AM:11:19:10/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت