نه‌وزاد هادی: ده‌ستم له‌كارنه‌كێشاوه‌ته‌وه و هیچ شتێكی فه‌رمی-ش نییه بۆ لادانم
وێستگه نیوز –
نه‌وزاد هادی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند كه ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی نه‌كێشاوه‌ته‌وه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هیچ شتێكی فه‌رمی نییه بۆ لادانی له پۆسته‌كه‌ی و تا ئه‌م ساته له پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر به‌رده‌وامه.
نه‌وزاد هادی پارێزگای هه‌ولێر له‌وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ده‌ست لهركاكێشانهوهی و لادانی و ده‌ستبه‌كاربونی پارێزگارێكی نوێ له‌بری ئه‌و، رایگه‌یاند كه "ده‌ستم له‌كارنه‌كێشاوه‌ته‌وه وه هیچ شتێكی فه‌رمی-ش نیه تا ئه‌م ساته له پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر به‌رده‌وامم و وه‌ك خۆیه‌تی، ئه‌وه بڕیاری پارتیه كه گۆڕانكاری له هه‌ندێك له پۆسته‌كاندا بكات به‌ڵام تا ئێستا تایبه‌ت به پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر هیچ شتێكی فه‌رمی نه‌هاتووه".
نه‌وزاد هادی وتی: "من نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م نه‌داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كوا ئه‌و خه‌به‌ره له‌كوێ هاتووه؟ هیچ شتێكی وانییه".
پارێزگاری هه‌ولێر ستایشی هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی هه‌ولێری كرد، وتیشی: "رێز و خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌و خه‌ڵكه هه‌یه به‌سوپاسه‌وه ئێمه وه‌ك خزمه‌تكارێكی ئه‌و خه‌ڵكه وابوین، به‌ڵام پارتی بڕیاری كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری هه‌یه ئه‌مه كارێكی سروشتیه زۆر ئه‌و جێگۆڕكێیانه و ئێمه‌ش وه‌كو كادیرێك و پارتیهك "ئیلتیزام" پێوه‌ی ده‌كه‌ین و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌موومان هاوكاری یه‌كتر بین بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین ئه‌وه له‌هه‌مووی گرنگتره ئیتر من بم یا هه‌ركه‌س كه دێته جێگام ئامانجه‌كه خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه، منیش ئه‌وه نزیكه‌ی شانزه ساڵه له‌و پۆسته‌دام دوو خولی هه‌ڵبژاردن سه‌رۆك لیست بووم".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا له‌ناو حیزبه‌كه‌ی هیچ بڕیارێك هه‌یه كه كێ جێگای بگرێته‌وه؟ نه‌وزاد هادی وتی: "وه‌كو وتم تا ئێستا هیچ ئه‌مرێكی فه‌رمی ده‌رنه‌چووه، به‌ڵام به‌ڵێ مه‌علومه كه پارتی كۆمه‌ڵێك بڕیاری گۆڕانكاری هه‌یه له‌زۆر پۆست و پله‌و پایه‌كان به‌ڵام ورده‌كارییه‌كان نازانم، چونكه من له‌و لیژنانه نیم، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بڕیاری گۆڕانكاری هه‌یه".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شدا كه ئه‌گه‌ر بڕیاری حزب نه‌بوایه بۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كان ئایا خۆت ده‌تویست واز له‌پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر بهێنیت؟ نه‌وزاد هادی رایگه‌یاند كه "بێگومان وه‌زیفه ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌یت، بێگومان خه‌ڵكانێك هه‌ن هاوشێوه‌ی من "تموحی" ئه‌وه‌یان هه‌یه بێنه وه‌زیفه تاخزمهتی خه‌ڵك بكه‌ن منیش كاندیدی پارتی بوم له‌و پۆسته ئه‌و حیزبه چ ئه‌ركێكی ترمان پێ بسپێرێت كه خزمه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی تێدا بێت بێگومان جێبه‌جێ ده‌بێت".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی دوای پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر چ پۆستێكی تری بۆ دانراوه؟ نه‌وزاد هادی روونیكرده‌وه كه "چاوه‌ڕێی فه‌رمانی سه‌رو خۆمم، جارێ هیچیان پێ نه‌وتوم چ پۆستێكم ده‌ده‌نێ".
دوێنێ دووشه‌ممه، نه‌وزاد هادی سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری كرد به مه‌به‌ستی ماڵئاوایی له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌ن، عه‌لی ره‌شید خۆشناو به‌ناوی ئه‌نجومه‌ن و خه‌ڵكی هه‌ولێره‌وه سوپاس و پێزانینیان پێشكه‌ش كرد كه له‌ماوه‌ی رابردودا خزمه‌تی شاره‌كه‌ی كردوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه11ی ئه‌یلولی 2019، فرسه‌ت سۆفی، په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان به فه‌رمی وه‌ك پارێزگاری هه‌ولێر له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا متمانه‌ی پێببه‌خشرێت و له جێگه‌ی نه‌وزاد هادی ده‌ستبه‌كاربێت.
نه‌وزاد ھادی، ساڵی 1963 له‌شاری ھه‌ولێر له دایك بوه، له‌ساڵی 2004 ه‌وه تائێستا پارێزگاری ھه‌ولێره، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ئه‌ندازیاری كاره‌با له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین وه‌رگرتوه.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر وێسگته نیوز، په‌یوه‌ندیی به د. فرسه‌ت سۆفیه‌وه كرد، به‌ڵام ناوبراو وتی: "ناتوانم له ئێستادا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه بكه‌م".
AM:09:20:10/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 18084
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت