شاژنی به‌ریتانیا یاسایه‌كی بۆ دواخستنی چونه‌ده‌ره‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌سه‌ند كرد
شاژنە ئەلیزابێس و بۆریس جۆنسن
وێستگه نیوزـ
شاژنه ئه‌لیزابێسی دووه‌م، شاژنی به‌ریتانیا یاسه‌یه‌كی په‌سه‌ند كرد كه رێگره له‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌بێ رێككه‌وتن له یه‌كێتی ئه‌وروپا بچێته ده‌ره‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی ئه‌یلولی 2019، شاژنی به‌ریتانیا ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر یاسایه‌ك ده‌ربڕی كه رێگری ده‌كات له‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌بێ رێككه‌وتن له 31ی ئۆكتۆبه‌ری 2019، له یه‌كێتی ئه‌وروپا بچێته ده‌ره‌وه.
له ئه‌نجومه‌نی پیرانی به‌ریتانیا ره‌زامه‌ندییه‌كه‌ی شاژنه ئه‌لیزابێس راگه‌یه‌ندراو له‌وێشه‌وه په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته له ره‌زامه‌ندییه‌كه‌ی شاژن ئاگادار كراوەتەوه.
پێشتر په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر یاسایه‌ك ده‌ربڕیبوو كه رێگه‌نادات ئه‌و وڵاته به‌بێ گه‌یشتنه رێككه‌وتن، له 31ی مانگی داهاتوو له یه‌كێتی ئه‌وروپا بچێته ده‌ره‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا وته‌بێژی بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاندبوو كه حكومه‌ت به‌نیازی ئه‌وه نییه چیتر چونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا دوابخات و 31ی ئۆكتۆبه‌ری داهاتووش، دوا واده‌یه بۆ ئه‌و چونه ده‌ره‌وه‌یه.
لە مانگی حوزه‌یرانی 2016 خەڵکی بەریتانیا بە بەشداریکردن لە ریفراندۆمێكدا 52%ی خەڵکی ئەو وڵاتە دەنگیان بەدەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا دا‌و پاش ئەوەش گفتگۆی دووساڵە لەبارەی شێوازی دەرچوون لە مانگی ئازار 2017ەوە دەستیپێکرد و بڕیاربوو له 29ی ئازاری 2019، لەندەن بە فەرمی لە یەکێتی ئەوروپا بچێته ده‌ره‌وه.
دوای 20 مانگ لە دانوستاندن، له 25-11-2018 یەکێتی ئەوروپا رێککەوتنی دەرچوونی بەریتانیای لە یەکێتییەکە پەسه‌ند کرد کە بە برێکزیت ناسراوە، دواتر 27 سەرکردەکەی یەکێتی ئەوروپا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا هاوڕابوون کە برێکزیت "باشترین و تەنیا رێککەوتنی گونجاوە" بۆ هەردولا.
به‌م رێكکه‌وتنه به‌ریتانیا بەڵێنیدا 45 ملیار یۆرۆ بداته یه‌كێتی ئه‌وروپا و سنوری نێوان ئێرله‌ندا و ئێرله‌ندای باكور وه‌ك خۆی به كراوه‌یی بمێنێته‌وه و هاوڵاتیانی یه‌کێتی ئه‌وروپا مافی مانه‌وه و كارکردن و خوێندیان له به‌ریتانیا ده‌بێت و هیچ هاوڵاتییه‌كی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا بۆ گەشتکردن له داهاتوودا پێوستییان به ڤیزه‌نابێت، به‌ڵام به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ترسی ره‌تكرنه‌وه‌ی ئه‌م رێكکه‌وتنه‌یان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی به‌ریتانیاوه هه‌بوو.
دواتر و به‌هۆی دروستبونی ده‌نگی ناڕازی له چونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، پرۆسه‌كه دواكه‌وت و به‌ره‌ی ناڕازی داوا ده‌كات چونه‌ده‌ره‌وه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنێك بێت له یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌هۆی دواكه‌وتنه‌كه‌شه‌وه تێریزا مای، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
له‌جێی مای، بۆریس جۆنسن، بووه سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و ئێستا ئه‌و گه‌وره به‌رپرسه واده‌یه‌كی بۆ چونه‌ده‌ره‌وه‌كه دیاریكردوه ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن بكرێت و نه‌كرێت، ئه‌ویش 31ی ئۆكتۆبه‌ری 2019یه.
PM:08:23:09/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 5872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت