دژه‌تیرۆری‌ عیراق: 15 چه‌كداری‌ داعش كوژران و 9ی‌ تر ده‌ستگیركران


وێستگه‌ نیوز –
ده‌زگای‌ دژه‌تیرۆری‌ عیراق كوژرانی‌ 15 چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ ناسراو به‌ داعش و ده‌ستگیركردنی‌ 9 چه‌كداری‌ تری‌ ئه‌و رێكخراوه‌ی‌ راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ده‌زگای‌ دژه‌تیرۆری‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی‌ ئه‌منیدا له‌ سامه‌را و پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دین 15 چه‌كداری‌ داعش كوژران و 9ی‌ تر ده‌ستگیركران.

به‌گوێره‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ عیراق به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ‌ هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و به‌ هێرشی‌ ئاسمانی‌ ژماره‌یه‌ك تونێل و سه‌ربازگه‌ی‌ داعش خاپوور كراون.

له‌ ئێستادا چه‌كدارانی‌ داعش ناوچه‌كانی‌ باكووری‌ پارێزگای‌ دیاله‌ و باشووری‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك و باكوور و رۆژهه‌ڵاتی‌ پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دین و ناوچه‌ بیابانییه‌ سنوورییه‌كانی‌ سوریا و ئوردونیان كردووه‌ته‌ مۆڵگه‌یه‌ك ئارام بۆ خۆیان و لێیه‌وه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌.

سه‌رچاوه‌: BBC


PM:08:22:09/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 3452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو