ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له ره‌وانه‌كردنی هاوكاری سەربازی بۆ هەسەدە و یه‌په‌گه
وێستگه نیوز –
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستانه‌وه نزیكه‌ی 55 بارهه‌ڵگر سندوقی داخراو و ئۆتۆمبێل و ئامێری بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له باكووری سوریا نارد.
ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له رێگای ده‌روازه‌ی سنووری سیمێلكاوه نزیكه‌ی 55 بارهه‌ڵگر سندوقی داخراو و ئۆتۆمبێل و ئامێری بۆ ناوچه‌كانی عه‌ین عیسا و شه‌دادی سوریا ره‌وانه كرد كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"دان.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ش ئه‌مریكا 60 بارهه‌ڵگر ئۆتۆمبێلی گه‌وره، ئامێری كار، تانكه‌ری سووته‌مه‌نی و موه‌لیده‌ی كاره‌بای ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردبوو.
ناردنی ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازییانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل نیگه‌رانی لای حكومه‌تی توركیا دروستكردووه.
PM:06:21:09/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت