پارێزگاری هەولێر ماڵئاوایی کرد
نەوزاد هادی.. ماڵئاوایی کرد
وێستگه نیوز ـ
نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هەولێر ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه و فرسه‌ت سۆفی، په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتی له جێگه‌ی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێری کرد بە مەبەستی ماڵئاوایی لەسەرجەم ئەندامان و فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنەکە.
بەپێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، عەلی رەشید خۆشناو بەناوی ئەنجومەن و خەڵکی هەولێرەوە سوپاس و پێزانینیان پێشکەش کرد کە لەماوەی رابردودا خزمەتی شارەکەی کردوە.
بەپێی زانیارییەکان بڕیارە رۆژی چوارشەممە11ی ئه‌یلولی 2019، فرسەت سۆفی، په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی وەک پارێزگاری هەولێر لە ئەنجومەنی پارێزگا متمانەی پێببەخشرێت و لە جێگەی نەوزاد هادی دەستبەکاربێت.
نەوزاد ھادی، ساڵی 1963 لەشاری ھەولێر لە دایک بوە، لەساڵی 2004 ەوە تائێستا پارێزگاری ھەولێرە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری کارەبا لە زانکۆی سەڵاحەدین وەرگرتوە.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر وێسگته نیوز، په‌یوه‌ندیی به د. فرسه‌ت سۆفیه‌وه كرد، به‌ڵام ناوبراو وتی: "ناتوانم له ئێستادا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه بكه‌م".
PM:12:52:09/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 12160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت