خانه‌ی فه‌توای میسر: ئه‌وه‌ی به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بمرێت، شه‌هیده
وێنەیەکی بەرجەستەکراو بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە
وێستگه نیوزـ
خانه‌ی فه‌توای میسر گرته‌ی ڤیدیۆیی یه‌كێك له زانا ئایینیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی دووباره بڵاوكرده‌وه كه فه‌توانی ئه‌وه ده‌دات، ئه‌وانه‌ی به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن، به شه‌هید هه‌ژمار ده‌كرێن.
مێژووی گرته ڤیدۆییه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2ی ئۆكتۆبه‌ری 2018 و خانه‌ی فه‌توای میسر له هه‌ژمار و لاپه‌ڕه تایبه‌ته‌كانی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دووباره بڵاویكردوه‌ته‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا پرسیارێك سه‌باره‌ت چاره‌نوسی ئه‌و كه‌سانه كراوه كه به‌نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و پرسیاره‌كه ده‌ڵێت:"ئایا ئه‌وه‌ی به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بمرێت، شه‌هیده؟"
له وه‌ڵامدا ، یه‌كێك له زانا ئایینییه‌كانی میسر به‌ناوی شێخ ئه‌حمه‌د ویسام رایگه‌یاندوه: نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، نه‌خۆشییه‌كی ناوه‌كیی جه‌سته‌ی مرۆڤه و ئه‌وه‌ی به‌و نه‌خۆشییه بمرێت، واته مردنێكی ناوه‌كییه و ئه‌وه‌ش به شه‌هید هه‌ژمار ده‌كرێت.
PM:06:39:08/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 6088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت