به‌ڤیدیۆ..هاوڵاتییه‌كی به‌ریتانیی تووڕە هاوار بەسەر سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یدا دەکات
بۆریس جۆنسن و پیاوە توڕەکە
وێستگه نیوزـ
هاوڵاتییه‌كی به‌ریتانی به‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یدا هاواری كرد و پێی وت دەبوایه ئێستا بۆ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا لە شاری برۆکسل بویتایه نه‌ك لێره، هاوڵاتییەکی دیكه‌ش دای به پشتیدا و پێی وت: "ئێره به‌جیبهێڵه."
سایتی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه له شاری لیدز-ی ئه‌و وڵاته به‌پیاده ده‌ڕوات، له‌پڕ هاوڵاتییه‌كی به‌ریتانیی لێ په‌یدا ده‌بێت و به توڕه‌یی به‌سه‌ریدا هاوار ده‌كات: "تۆ ده‌بێت ئێستا له برۆكسل بیت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ڵام له‌وێ نیت، لێره‌یت".
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌رچه‌ند ویستی وه‌ڵامی پیاوه توڕه‌كه بداته‌وه، به‌ڵام پیاوه‌كه نه‌یده‌هێشت، تا رێبوارێك به پیاوه‌كه‌ی وتوه: "بهێڵه كابرا قسه بكات"، به‌ڵام پیاوه‌كه هه‌ر له قاڵه و هاواری خۆی به‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران نه‌كه‌وتوه و به‌رده‌وام بووه له سه‌رزه‌نشتكردنی.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌وڵی ده‌دا هاوڵاتییه‌كه تێبگه‌یه‌نێت له‌وه‌ی گفتوگۆی له‌باره‌ی چونه ده‌ره‌وه‌كه كردوه، به‌ڵام پیاوه توڕه‌كه گوێی بۆ نه‌گرتوه و پێی وتوه: "تۆ یاری ده‌كه‌یت".
له وه‌ڵامیشدا جۆنسن وتویه‌تی: "ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك له ئێمه‌ی ده‌وێت ئه‌وه‌یه له 31ی ئۆكتۆبه‌ردا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بچینه ده‌ره‌وه".
هه‌ر له شاری لیدز، پیاوێكی دیكه ته‌وقه‌یه‌كی گه‌رمی له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن كردوه و دواتر و به ده‌ستی داویه‌تی به پشتیدا و پێی وتوه: "شاره‌كه‌م جێبهێڵه".
قسه‌ی ئه‌م پیاوه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووه هاشتاگێك به‌ناوی #PleaseLeaveMyTown و دواتر زۆرێك له‌لای خۆیانه‌وه بڵاویانكرده‌وه، جۆنسنیش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و هاشتاگه نوسیویه‌تی: "به‌مزوانه".
PM:05:42:08/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 11900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت