په‌رله‌مانتارێك داواده‌كات به‌رهه‌م ساڵح له‌ پۆسته‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه‌

‌به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق

وێستگه‌ نیوز –

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق داوایكرد به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ پۆسته‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه‌، هۆكاری‌ داواكارییه‌كه‌شی‌ گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ پێشێلكردنی‌ ده‌ستوور.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، كازم سه‌یادی ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ده‌ڵێت: "به‌هۆی پێشێلكردنی ماده‌ی 61، بڕگه‌ی شه‌شه‌م، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ شكاندنی سوێند و پێشێلكردنی ده‌ستوور و پێشێلكردنی‌ ماده‌كانی‌ 14/16/23ی‌ ده‌ستوور، داواكارم سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق له‌ پۆسته‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه‌".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ داوا له‌ داواكاری‌ گشتی‌ ده‌كات رۆڵی‌ خۆی‌ ببینێت له‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ پێشێلكاران.

كازم سه‌یادی‌ له‌ رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ 29ی‌ ئابی‌ 2019، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری‌ عیراقی‌ تۆمه‌تبار كرد به‌ "پێشێلكردنی‌ یاسا" و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ له‌گه‌ڵ‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ فه‌وجی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ زه‌وییه‌كی كشتوكاڵی له‌ نزیك ماڵه‌كه‌ی له‌ جادریه‌ی به‌غدا تێكداوه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ راشیگه‌یاند كه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌م زه‌وی‌ نییه‌ كه‌ به‌ به‌رچاوی‌ فه‌وجی‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌وه‌ تێكده‌درێت.


AM:11:50:07/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 5428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت