حه‌شدی شه‌عبی ده‌نگۆی دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزی ئاسمانی ره‌تده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌شتی گه‌شتیی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له پێكهێنانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هێزی ئاسمانی ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه.
سایتی سۆمه‌ریه نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك كه به سه‌رپشك وه‌سفیكردوه، بڵاویكرده‌وه: رۆژی پێنجشه‌ممه 5ی ئه‌یلولی 2019، ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هه‌واڵێكیان بڵاوكردوه‌ته‌وه كه باس له پێكهێنانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك بۆ هێزی ئاسمانی ده‌كات له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه.
سه‌رچاوه سه‌رپشكه‌كه رایگه‌یاندوه كه ده‌نگۆی پێكهێنانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه دووره له راستییه‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ كه میدیا عیراقییه‌كان به‌پێی
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك بڵاویانكرده‌وه كه جه‌مال جه‌عفه‌ر ئال ئیبراهیم ناسراو به ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له رۆژی 3ی ئه‌یلولی 2019 فه‌رمانێكی ئیداریی بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ده‌ركردووه.
له‌فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه "پاڵپشت به فه‌رمانی دیوانی ژماره 79ی ساڵی 2014 كه به‌نووسراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ئاڕاسته‌كان كراوه و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێماندراوه و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بڕیارماندا به پێكهێنانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزی ئاسمانی".
له فه‌رمانه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، سه‌ڵاح مه‌هدی حه‌نتوشی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه به وه‌كاله‌ت ده‌ستنیشان كردووه.
PM:11:50:05/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت