موقته‌دا سه‌در بۆ حكومه‌تی عیراق: ماڵئاوا ئه‌ی نیشتمانم
موقته‌دا سه‌در
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در "ماڵئاوایی لە نیشتمان کرد"و بێبه‌ری بونی خۆی له حكومه‌تی عیراق و كۆتایی هاتنی ئه‌و حكومه‌ته‌ی راگه‌یاند ئه‌گه‌ر رێوشوێنی توند نه‌گرێته‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5ی ئه‌یلولی 2019، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر هاشتاگێكی به‌ناوی (الوداع یا موطنی – ماڵئاوا ئه‌ی نیشتمانم) بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی وه‌ك راگه‌یاندنی كۆتایی هاتنی حكومه‌ت هه‌ژمار كردوه.
موقته‌دا سه‌در پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی بۆ كۆتایی هاتنی حكومه‌تی عیراق راگه‌یاندوه و ده‌ڵێت ئه‌م هاشتاگه‌ی وه‌ك كۆتایی هاتنی حكومه‌ت و وه‌ك گۆڕانكارییه‌كه له ده‌وڵه‌تی یاساوه بۆ ده‌وڵه‌تی پاشاگه‌ردانی.
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در نوسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراق رێوشوێنی توند نه‌گرێته‌به‌ر، ئه‌وا من لێی بێ به‌ریم"، بێئه‌وه‌ی رونی بكاته‌وه حكومه‌ت ئه‌و رێوشوێنه تونده‌ی كه داوای ده‌كات، به‌رامبه‌ر چی بیگرێته‌به‌ر.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژی 16 ئابی 2019، موقته‌دا سه‌در
چوار ئامۆژگاریی "برایانه"ی ئاراسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عیراق كرد و ئاگاداری كردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی گه‌ل زیانی زۆری به‌ركه‌وتوه و چیتر به‌رگه‌ی نه‌ماوه.
PM:10:38:05/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 10784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت