كه‌شناسێك: چاوه‌ڕوانی كه‌شێكی زۆر سارد و بارانێكی به‌خوڕ بن
وێستگه نیوزـ
كه‌شناسێكی عیراقی پێشبینی ده‌كات گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر كه‌شوهه‌وادا بێت كه به نزمبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له سه‌رتاسه‌ری عیراق ده‌سپێده‌كات.
ماڵپه‌ڕی ultrairaq له‌زاری واسق سه‌لامی، كه‌شناسی عیراقی بڵاویكردوه‌ته‌وه: پێشبینی ده‌كرێت له سبه‌ینێ هه‌ینی 6ی ئه‌یلولی 2019، ورده ورده پله‌كانی گه‌رم نزمببنه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته سه‌ره‌تای وه‌رزێكی باراناوی و پاشان زستانێكی زۆر سارد.
كه‌شناسه عیراقییه‌كه رونیكردوه‌ته‌وه كه له چاره‌كی كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا هاوینه گه‌رمه به‌تینه‌كه كۆتایی دێت به‌منزیكانه ئه‌و نزمه په‌ستانه گه‌رمه به‌ره‌و كۆتایی دێت په‌ستانێكی سارد ده‌ستپێده‌كات.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای وه‌زری پایزیش پێشبینیی كردوه سه‌ره‌تای وه‌رزه‌كه باران كه‌م ده‌بێت، به‌ڵام له نیوه‌ی دووه‌می وه‌رزی پایز، بارانێكی زۆر ده‌بارێت.
واسق سه‌لامی ده‌رباره‌ی وه‌رزی زستانیش پێشبینیی كردوه كه زستانێكی زۆر سارد چاوه‌ڕوانی ناوچه‌كانی عیراق ده‌كات به‌رز پاڵه‌په‌ستۆی سیبریایی به‌به‌هێزی له كه‌شوهه‌وای عیراقدا بونی ده‌بێت.
PM:09:46:05/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 22004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت