ئامۆزاكه‌ی به‌غدادی ناوه‌ڕۆكی یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی خۆی له‌گه‌ڵ خه‌لیفه‌كه‌ی داعش ده‌گێڕێته‌وه
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی
وێستگه نیوزـ
ئامۆزایه‌كی ده‌سگیركراوی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، له به‌رده‌م دادگایه‌كی عیراق ورده‌كاریی چاوپێكه‌وتنێكی خۆی و خه‌لیفه‌كه‌ی داعشی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند كه به‌غدادی كێشه‌ی گه‌وره‌ی ته‌ندروستیی هه‌یه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له عیراق دانپێدانانه‌كانی ئامۆزایه‌كی به‌غدادی به‌ناوی ره‌باح عه‌لی ئیبراهیم عه‌لی به‌دری بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندوه كه ره‌باح هاوڕێی منداڵیی به‌غدای بووه و له‌ناو رێكخراوی داعشدا، له دیوانی كشتوكاڵی ئه‌و رێكخراوه كاری كردوه، دوای ده‌ستگیركردنیشی له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ-ی تایبه‌ت به دۆسیه‌تی تیرۆر وته‌ی لێ وه‌رگیراوه.
ره‌باح وتویه‌تی: سه‌ره‌ڕای ئه‌و په‌یوه‌ندییه نزیكه‌ی خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌غدادی و كاركردنی له دیوانی كشتوكاڵی رێكخراوی داعش كه سه‌رچاوه‌ی دارایی رێكخراوه‌كه بووه، كه‌چی له‌ماوه‌ی راگه‌یاندنی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعشدا ته‌نها یه‌ك جار چاوی به به‌غدای كه‌وتوه.
ئامۆزاكه‌ی به‌غدادی وتویه‌تی: دوای دیارنه‌مانی خه‌لیفه‌ی داعش و ده‌رنه‌كه‌وتنی، براكه‌ی به‌غدادی و پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ی چه‌ندینجار ئاگاداریان كردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی هه‌وڵ نه‌دات به‌غدادی ببینێت، چونكه ترساون له‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان شوێنی بكه‌ون و شوێنی به‌غدادی بدۆزنه‌وه.
ئاشكراشیكردوه كه تاكه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌غدادی ئه‌وكاته بووه كه خۆی و خێزانه‌كه‌ی عیراقیان به‌ره‌و ناوچه‌ی شه‌عفه له سوریا جێهێشتووه و ده‌ڵێت: "دوای ماوه‌یه‌ك براكه‌ی به‌غدادی و پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ی و كه‌سێكی دیكه هاتن و به‌چاو به‌ستراوی بردیانم بۆ ماڵێكی ساده‌ی بچوك كه نزیك ناوچه‌ی شه‌عفه بوو، له‌وێ به‌غدادیم بینی كه پیاوێكی له‌گه‌ڵ بوو، پیاوه‌كه له كه‌سێكی سعودی ده‌چوو".
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدادی، ره‌باح وتویه‌تی: باسی ناكۆكییه‌كانی ناو داعشم بۆكرد به‌تایبه‌ت له دوای ئه‌وه‌ی به‌غدادی ده‌رناكه‌وێت و دیار نه‌ماوه، ئه‌ویش وتی كه ده‌زانێت هه‌ندێك هه‌ن له‌دژی كارده‌كه‌ن و ده‌شزانێت ناكۆكییه‌كان گه‌یشتوه‌ته ئه‌و قۆناغه‌ی چه‌كداره بیانی و عه‌ره‌به‌كان هه‌وڵی كوده‌تا ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ش كه زۆرترین ناكۆكی ده‌نێنه‌وه، چه‌كداره سعودی و تونسییه‌كانن.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا ره‌باح به‌دری ئاشكرایكردوه كه ناكۆییه‌كان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌غدادی جێهێشتبوو و وتی:" شه‌كه‌تی و ماندوویی و چونه ته‌مه‌ن به به‌غدادییه‌وه دیاربوو، به‌غدادی به‌هۆی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی له گوێی چه‌پیدا له ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال كردبووی، ئازاری هه‌بوو".
هه‌ر له میانی وته‌كانیدا ئاشكراشیكردبوو كه تاكه كه‌س بووه له كه‌سه نزیكه‌كانی به‌غدادی كه له‌و ماوه‌یه‌دا چاوی به خه‌لیفه‌كه‌ی داعش كه‌وتبێت.
PM:08:32:05/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت