مۆنالیزای‌ موسڵ دۆزرایه‌وه‌

‌مۆنالیزای‌ موسڵ له‌گه‌ڵ فۆتۆگرافه‌ره‌كه‌


وێستگه‌ نیوز-

دووای ئەوەی وێنەکەی لە سەرانسەری جیھان بڵاوبۆوە و بو بە یەکێک لە وێنە بەناوبانگەکانی جیھان و بە مۆنالیزای موسل ناودێرکرا،دوواجار خاوەنی ڕاستەقینەی وێنەکە دۆزرایەوە.

رۆژنامه‌نوس و فۆتۆگرافه‌ر نیهاد هه‌ركی‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ "عەلی فەھداوی کە وێنەگرێکی دیاری عیراقە و لە کاتی ئازادکردنەوەی موسل لەگەڵ ھێزە عیراقیەکان لە بەرەی شەڕ بووە، بە ڕێکەوت وێنەی کیژۆلەیەک دەگری کە لە وێنەکەدا ئازار و خەم و زەردەخەنەیەکی پڕ مانای ھەیە|".

وێنەکە لە مێدیا جیھانیەکان و سۆشیال میدیا بە بەرفراوانی بڵاو کرایەوە و ھەزاران کەس کردیان بە وێنەی پرۆفایلەکانیان.

نیهاد هه‌ركی‌ ده‌شڵێت "دووای نزیکەی سێ ساڵ لە گەڕان و بەدوواداچوون، فەھداوی توانی کیژۆلە خاوەن وێنەکە بدۆزێتەوە و بەڵێنی بە خوێنەر و بینەرانی داوە کە بەم زووانە چیرۆکی وێنەکە بڵاو دەکاتەوە.".


AM:09:49:05/09/2019










ئه‌م بابه‌ته 111772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو