حه‌لبوسی‌: هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر به‌رده‌وامه‌


وێستگه‌ نیوز -

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ هه‌ڕه‌شەی تیرۆر له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ی‌ ئه‌یلولی‌ 2019 محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌ كۆڕبه‌ندی یه‌كێتی په‌رله‌مانه‌كانی ئاسیا له‌ به‌غدا وتارێكی‌ پێشكه‌ش كرد.

له‌ وتاره‌كه‌یدا حه‌لبوسی‌ وتی: "تیرۆر و داعش به‌ته‌نیا عیراقیان به‌ ئامانج نه‌گرتووه‌، به‌ڵكو وڵاتانی‌ تریشیان به‌ ئامانج گرتووه‌".

وتیشی‌: "ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ شه‌ڕه‌كه‌مان دژی‌ تیرۆر كۆتایی نه‌هاتووه‌ و ئێستا ده‌ره‌نجامه‌كانی‌ وه‌ك چاودێری‌ ئاواره‌ و كۆچبه‌ران و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان رووبه‌ڕوومان بووه‌ته‌وه‌".

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ""ئێمه‌ قوربانیه‌كانی سوپای عیراق و پێشمه‌رگه‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌بیرناكه‌ین".

حه‌لبوسی راشیگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ خۆیان به‌دووربگرن له‌ ده‌ستوه‌ردارنی‌ ده‌ره‌كی‌ و سیاسی‌ و لایه‌نگیری‌ هه‌رێمی‌.




AM:10:45:04/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 2168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت