عومه‌ری سه‌ید عه‌لی خۆی كاندید ده‌كاته‌وه بۆ پۆستی رێكخه‌ری گشتی؟
وێستگه‌نیوز – تایبه‌ت
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری ئەوەی نەداوە خۆی کاندید نەکاتەوە بۆ ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان. ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانیش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ش بدات ئێمه"ته‌كلیفی" لێده‌كه‌ین خۆی كاندید بكاته‌وه، ژنان و گه‌نجانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ش ده‌یانه‌وێت ببنه ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن .
"عومه‌ری سه‌ید عه‌لی خۆی كاندید ده‌كاته‌وه"
له دوای دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری گشتی گۆڕان، چاوه‌كان له‌سه‌ر
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی-ن، هه‌موان پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن بۆ جارێكی دیكه خۆی كاندید ده‌كاته‌وه؟.
نزار مه‌حمود، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و باره‌یه‌وه به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند، هیچ هه‌واڵێكی نه‌بیستووه له‌باره‌ی "خۆكاندید نه‌كردنه‌وه‌ی" عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، بۆ پۆستی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
وتیشی"كاك عومه‌ر خۆی كاندید ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر خۆشی كاندید نه‌كات، ته‌كلیفی لێده‌كه‌ین و قه‌ناعه‌تی پێده‌كه‌ین خۆی كاندید بكاته‌وه".
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر وێستگه‌نیوز په‌یوه‌ندی كرد به عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڵام ناوبراو وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه و نوسینگهكهشی ره‌تیانكرده‌وه، هیچ لێدوانێك له‌و باره‌یه‌وه بده‌ن.
"خانه‌ی پیران ده‌بێته خانه‌ی راپه‌ڕاندن؟"
نزار مه‌حمود، پێیوایه خانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز و ته‌مه‌ن دیاری ناكرێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتووییه وتیشی" هیوادارم له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ژن و گه‌نجی به‌توانا ببنه ئه‌ندامی خانه‌كه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی نیشتمانی وتشی"خانه‌ی راپه‌راندن جێبه‌جێكاری به‌رنامه‌كانی جڤاتی نیشتمانین، خانه‌ی راپه‌راندنی ئێستا ره‌نگه له چاو داخوازی هه‌ڵسوڕاوان نه‌بوبێتن، به‌ڵام توانیویانه له %70ی بڕیاره‌كانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن جێبه‌جێ بكه‌ن".
"ژنان و گه‌نجان خۆیان ئاماده كردووه بۆ ئه‌ندامێتی خانه‌ی راپه‌ڕاندن"
سۆز عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی ژوری په‌رله‌مان و حكومه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی پێشوو نیگه‌ران بوون له‌وه‌ی هیچ گه‌نجێك و هیچ ژنێك له‌ناو خانه‌ی راپه‌ڕاندن نه‌بوون و وتیشی" ئێمه به گرنگی ده‌زانین ژن و گه‌نج ببنه ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و كاریشمان بۆ ئه‌وه كردووه".
"ژنێك خۆی كاندید ده‌كات بۆ ئه‌ندامێتی خانه‌ی راپه‌ڕاندن"
هه‌رچه‌نده هێشتا ده‌رگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆسته‌كانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام
مونیره عوسمان ئاشكرایكرد خۆی كاندید ده‌كات و له‌و باره‌یه‌شه‌وه به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند"له‌رابردوودا ره‌خنه‌ی ئه‌وه له خانه‌ی راپه‌راندن گیراوه، نه گه‌نجی تێدایه و نه ژن، بۆیه بڕیارم داوه بۆ ئه‌م خوله خۆم كاندید بكه‌م".
خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێكدێت له حه‌وت ئه‌ندام، كه له لایه‌ن جڤاتی نیشتمانییه‌وه دیاری ده‌كرێن و پێكدێن له، رێكخه‌ری گشتی، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی، سكرتێری فراكسیۆنه‌كان، سكرتێری ژوره‌كان، سكرتێری باژێروانه‌كان و سكرتێری كاروباری خه‌ڵك.
رۆژی 25-7-2017، خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ دوو ساڵ دیاری كرا، كه پێكهاتبوو له:-
عومەری سەید عەلی: رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کە 38 دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی 56 دەنگ.
جەمال حاجی محمەد، بە سکرتێری جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردرا و 39 دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی 56 دەنگ.
محەمەد تۆفیق رەحیم، بە سکرتێری کاروباری ژوورەکانی گۆڕان هەڵبژێردرا و 34 دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی 56 دەنگ.
عوسمان حاجی مەحمود، بە سکرتێری کاروباری باژێڕەوانەکانی گۆڕان هەڵبژێردرا و 45 دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی 56 دەنگ.
جەلال جەوهەر، بە سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکانی گۆڕان هەڵبژێردرا و 37 دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی 56 دەنگ.
شۆڕش حاجی بە سکرتێری کاروباری خەڵک هەڵبژێردرا و 34 دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی 56 دەنگ.
PM:06:20:02/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 5068
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت