گه‌له‌كه‌ی تووشی شۆك كرد
وێستگه نیوز –
له چه‌ند رۆژی رابروودا ژماره‌یه‌ك زۆر هاوڵاتی تایله‌ندی سه‌ردانی پێگه‌ی كۆشكی شاهانه‌ی وڵاته‌كه‌یان كرد بۆ بینینی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی بوێرانه‌ی شاژن كه له رابردوودا پاسه‌وانی تایبه‌تی پاشا بووه و بۆ یه‌كه‌مجاره بڵاوده‌كرێنه‌وه.
رۆژی دووشه‌ممه كۆشكی شاهانه‌ی تایله‌ند له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی نه‌بینراوی هاوسه‌ری نوێی شای بڵاوكرده‌وه و به‌هۆیه‌وه پێگه‌كه له‌كاركه‌وت.
له وێنه‌كاندا شاژنی نوێ له‌گه‌ڵ پاشای تایله‌ند ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ردووكیان جلوبه‌رگی سه‌ربازییان له‌به‌ردایه.
ئه‌و وێنانه‌ی شاژنه سینینات ونجفاجیراباكدی ته‌مه‌ن 34 ساڵ كه به ده‌گمه‌ن و بوێرانه داده‌نرێن، له‌گه‌ڵ پاشا ماها فاجیرۆنگكۆرن له‌سه‌ر پێگه‌ی ره‌سمی كۆشكی شاهانه بڵاوكرانه‌وه له‌گه‌ڵ ژیاننامه‌كه‌ی.
به‌رپرسێك له كۆشكی شاهانه‌ی تایله‌ند رایگه‌یاند كه به‌هۆی زۆری ژماره‌ی سه‌ردانكه‌رانی، پێگه‌كه له‌كار كه‌وت.
هاوكات كۆشكی شاهانه له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "شا فه‌رمانی كردووه كه ژیاننامه‌یه‌كی شاهانه بۆ شاژنه سینینات كه وه‌ك فڕۆكه‌وان و په‌رستار و پاسه‌وانی تایبه‌تی مه‌شقی كردووه، ئاماده‌بكرێت".
ماها فاجیرۆنگكۆرن شای تایله‌ند له ئایاری رابردوودا به ره‌سمی هاوسه‌رگیری چواره‌می له‌گه‌ڵ سینینات ونجفاجیراباكدی راگه‌یاند كه سه‌رپه‌رشتی تیمی پاسه‌وانی شای ده‌كرد و له هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا دوو رۆژ به‌رله‌وه‌ی تاجی شاهانه بنێته‌سه‌ر، نازناوی شاژنی پێبه‌خشی.
ماها فاجیرۆنگكۆرن كه پێشتر سێ جار هاوسه‌رگیری كردووه، دوای گیانله‌ده‌ستدانی شا بومیبول ئادولیادیج-ی باوكی له تشرینی یه‌كه‌می 2016دا بوو به پاشای تایله‌ند.
له ساڵی 1932دا تایله‌ند بوو به ده‌وڵه‌تێكی شاهه‌نشایی ده‌ستووری، به‌ڵام هێشتا خێزانی شاهانه خاوه‌نی هێز و سه‌رمایه‌یه‌كی زۆرن و كۆمه‌ڵێك یاسای توند شا له له ره‌خنه‌گرتن ده‌پارێزێت.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
PM:05:58:28/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 33816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت