د.به‌رهه‌م: عیراق به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك سیاسه‌تی جه‌مسه‌رگیری ره‌تده‌كاته‌وه‌

‌د.بەرهەم و نوری مالیکی

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسیی عیراق كۆبوه‌وه‌ و جه‌ختیكرده‌و ه‌كه‌ عیراق به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك سیاسه‌تی جه‌مسه‌رگیری ره‌تده‌كاته‌وه‌.

رۆژی شه‌ممه‌ 24ی ئابی 2019، د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق لە بەغدا بەجیا پێشوازی لە نوری مالکی، سەرۆکی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا و ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح  و سەلیم جبوری، سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی عیراق كرد.

 لەو دیدار و کۆبوونەوانەدا، کە تایبەت بوو بەتاوتوێکردنی ڕەوشی سیاسی و ئەمنی وڵات، بەرھەم ساڵح جەختی لەوە کردەوە کە عیراق سیاسەتی جەمسەرگیری بە ھەموو شێوەیەک ڕەتدەکاتەوە و پێویستە خۆی لە ململانێیەکان بە دوربگرێت.

 ئاماژەی بەوەشدا کە پێویستە ھەمووان پابەندی ھەڵویستی فەرمی دەوڵەتی عیراق بن بە گشت دامەزراوە جێبەجێکار و یاساییەکانییەوە لە سەر بنەما دەستووری و پابەندبوون بەیاساییەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان، ئه‌مه‌ جگه‌له‌ رێگەگرتن لەوەی کە عیراق ببێتە گۆرەپای یەکلایکردنەوەی ململانێ وڵاتانی تر.

سەرۆک کۆماری تیشکی خستوه‌تە سەر ئەوەی کە پێویستە ھەمووان بەیەکەوە کار بۆ چەسپاندنی ئاشتی و گەشەپێدانی ئابوری و ھاریکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا بکەن، جەختیشی لەوە کردەوە کە گرنگە چاوەڕوانی ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەی لایەنە پەیوەندیدارە نیشتمانییەکان بین سەبارەت بە پرسی تەقینەوەی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی ئەم دواییە، بەمەبەستی وەرگرتنی بریارێکی یەکگرتوو کە ماف و ئاسایش و سەربەخۆیی و سەروەری عێراق بپارێزێت.

وتیشی: بەھێزکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و چەسپاندنی سیستمی دیموکراسی و فیدراڵی و دووبارە ئاوەدانکردنەوە شارەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بە ھاوڵاتیان کاری پێشینەی ئێستای دەوڵەتی عیراقە. 

لەلای خۆیانەوە سەرکردەکانی عیراق، جەختیان لە گرنگی یەکخستنی ھەوڵەکان کردەوە بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی کە عیراق پێیدا تێپەڕ دەبێت، داواشیان کرد ھەمووان بەیەکەوە کار بۆ بەرژەوەندی باڵای نیشتمان بکەن، بەجۆرێک سەروەری وڵات پارێزراو بێت و ئاڵۆزییەکان كه‌مبكرێنه‌وه‌.


PM:11:57:24/08/2019








ئه‌م بابه‌ته 2584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو