سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین: کاری لەپێشینەی یه‌كگرتوو گەڕانەوەی شکۆیی هاوڵاتیە

‌سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین

وێستگه‌ نیوزـ

ئەمینداری‌ گشتی‌ یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەگەڵ بەشێک لە رێکخستنەکانی‌ مەڵبەندی‌ سێی‌ دهۆک کۆبوه‌وە و رایگه‌یاند: کاری لەپێشینەی یه‌كگرتوو گەڕانەوەی شکۆیی هاوڵاتیە.

ئێوارەی رۆژی شەممە 24ی ئابی 2019، سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لە شاری دهۆک لەگەڵ بەشێک لە رێکخستنەکانی برایانی سنوری مەڵبەندی سێی دهۆكی حزبه‌كه‌ی کۆبوه‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی سیاسی هەرێم و عیراق و ناوچەکە بیروڕای خۆی ده‌ربڕی.

ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتو رایگه‌یاندوه‌ كه‌ حزبه‌كه‌ی هێزێکی ئۆپۆزسیۆن کاری لەپێشینەی گەڕانەوەی شکۆیی هاوڵاتیە و کاردەکات بۆ خستنە رووی کێشە و گرفتەکانی هاوڵاتیان و دۆزینەوە چارەسەر بۆیان، ئه‌وه‌ش لەڕێگه‌ی‌ فراکسیۆنی‌ یەکگرتوو لە پەرلەمانی‌ کوردستان و دەزگاکانی‌ ڕاگەیاندنی‌ یەکگرتوو بۆ دەستەبەرکردنی‌ مافەکان و گەڕانەوەی‌ شکۆی‌ هاوڵاتیان.

سەلاحەدین بەهائەدین وتویه‌تی: یەکگرتووەکان دەتوانن ئومێد و هیوا بگەرێننەوە بۆ گەنجان و لاوان بەخزمەتێکی‌ جوان گرنگی‌ دان بەخورەوەشتە بەرزەکان و هەروەک پیشەی‌ لەمێژینەی خۆیان پەروەردەیەکی‌ پاک و بێگەرد و نەوەیەکی‌ دڵسۆز پەروەردە بکات بۆ خاک و نیشتمان.و خەبات دەکەین دژی هەر گەندەڵی و ناعەدالەتیەک کە زیان بە کۆمەڵگە بگەیەنێ . 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌یدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو باسێکی لەناوخۆی حزب و ئامادەکاریەکانی کۆنگرەی هەشتەمی حزبه‌كه‌ کردوه‌و و وتویه‌تی: "کۆنگرەی خۆمان دەبەستین و گرفت و کێشەیەک ئەگەر هەبێ چارەسەری بۆ دەدۆزینەوە".

راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ هه‌ڵمه‌تێكی به‌خۆداچونه‌وه‌ و هەڵسانەوەیان ئەنجامداوە و به‌وته‌ی ناوبراو گڕوتێنێکی‌ بێ وێنە لە ناو دەزگاو ئۆرگانەکانی‌ یەکگرتوی‌ ئیسلامی‌ کوردستان بەدی دەکرێت و ڕەنگیشی داوەتەوە.


PM:11:41:24/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 2416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو