رۆژنامه‌ی تایمز: ئیسرائیل جه‌نگێكی نهێنی له عیراق ده‌كات
تەقینەوە لە جبەخانەیەکی حەشدی شەعبی
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌ی تایمز-ی به‌رتیانیا بۆردومانكردنی جبه‌خانه‌ی "چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه ئێرانییه‌كان" له عیراق به جه‌نگێكی نهێنی ناوزه‌ند ده‌كات و پێی وایه ئیسرائیل عیراقی كردوه‌ته گۆڕه‌پانی ئه‌و جه‌نگه نهێنییه.
له راپۆرتێكدا، رۆژنامه‌ی تایمز-ی به‌رتیانیا له‌زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكا بڵاویكردوه‌ته‌وه كه به‌مدواییه ئیسرائیل چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه ئێرانییهكانی له عیراق كردوه‌ته ئامانج، ئه‌مه‌ش ره‌نگه ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و نیمچه ئارامییه‌ی كه له عیراقدا هه‌یه كه‌لێنی تێ بكه‌وێت و دووباره ناسه‌قامگیری به‌رۆكی عیراق بگرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان ئاشكرایانكردوه كه له بۆردومانی فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كان بۆسه‌ر جبه‌خانه‌كانی عیراق، دوو فه‌رمانده‌ی ئێرانی كوژراون.
رۆژنامه‌ی تایمز باسی له وێنانه‌ش كردوه كه دوای بۆردومانكردنی جبه‌خانه‌كان گیراون و دوكه‌ڵیان لێ به‌رزبوه‌ته‌وه، ئاشكراشیكردوه كه جبه‌خانه بۆردومانكراوه‌كه سه‌ربه فه‌یله‌قی به‌دره و ده‌ڵێت له‌كاتی جه‌نگی ئێران و عیراقدا، ئه‌و گروپه پشتیوانی‌یان له ئێران كردوه.
هه‌رچه‌نده تائێستا سوپای ئیسرائیل هیچ لێدوانێكی له‌سه‌ر ده‌نگۆی بۆردومانكردنی جبه‌خانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له عیراق له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی وڵاته‌كه‌ی نه‌داوه، به‌ڵام بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ته‌لئه‌بیب له‌پشت ئه‌و بۆردومانهوهیه.
رۆژی سێشه‌ممه 20ی ئابی 2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی عیراق رایگه‌یاند ئاگرێك له جبه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتوه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌ش رودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه له‌ناو جبه‌خانه‌كه‌دا كه ده‌كه‌وێته نزیك بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د.
پێشتریش فازل ئه‌بوره‌غیف، پسپۆڕی ئه‌منی و نزیك له ده‌زگای هه‌واڵیی عیراق به سایتی روسیاتوده‌ی راگه‌یاندبوو: زانیاری‌یان هه‌یه ئیسرائیل پلانی هه‌بێت بۆ بۆردومانكردنی جبه‌كانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له عیراق.
به‌وته‌ی ئه‌و پسپۆڕه، پلانه‌كه‌ی ئیسرائیل ته‌نها بۆ جبه‌خانه‌كانی حه‌شد شه‌عبییه نه‌ك بۆ باره‌گا و چه‌كدار و پێكهاته‌كانی، به‌ڵام له هه‌مانكاتیشدا دوور نییه بارهگاكانیشی بكاته ئامانج.
وته‌كانی ئه‌و پسپۆڕه ئه‌منییه له‌كاتێكدابوو كه رۆژی دووشه‌ممه 12ی ئابی 2019، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له جبه‌خانه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له باشوری به‌غدا رویدا و به‌هۆی پارچه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و موشه‌كه‌كانی ناو جبه‌خانه‌كانه‌وه، كه‌سێك كوژرا و 29ی دیكه‌ش برینداربوون.
پێشتریش بنیامین ناتایناهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل له وه‌ڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل سه‌باره‌ت بەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکرێت ته‌لئه‌بیب لە پشت هێرشەکانی عیراقەوە بێت، وتی "ئێران لە هیچ شوێنێک پارێزراو نابێت و کەی پـێویست بکات لە دژیان دەجوڵێینەوە."
PM:11:08:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2808
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت