داودئۆغڵو پارتێكی نوێی دامه‌زراند
ئەحمەد داودئۆغڵو
وێستگه نیوزـ
سەرۆک وەزیرانی پێشوتری تورکیا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی دامه‌زرێنه‌ری پارتی دادوگه‌شه‌په‌پێدان، پارتێكی نوێیان دامەزراند و ناوەکەیان بەناوی "پارتی ژیان و دادپەروەری" تۆمارکرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی فەرمانگەی پاتێنت و مارکەی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری تورکیا و سه‌رۆكی پێشوتری پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئاكپارتی) له‌گه‌ڵ عه‌لی باباجان، ئه‌ندامێكی دامه‌زرێنه‌ری ئاكپارتی، حزبێكی نوێیان به‌ناوی"پارتی ژیان و دادپەروەری" و بە کورتکراوەی (YAP)دامه‌زراندوه.
فەرمانگەکە وێنەی فۆرمی مامەڵەی تۆماركردنی ئه‌و پارته نوێیه‌ی بڵاوکردوەتەوە و ئاشکرایکردووە کە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەکرێت و ئەگەر هیج کێشەیەک نەبێت، دوای 6 مانگ وەڵامی داواکارییەکە دەدرێتەوە و پارتەکە بە فەرمی دەبێتە خاوەن پاتێنت.
لۆگۆی پارتەکە له‌سه‌ر باكگراوندێكی ره‌نگ ره‌شه و دوو گوڵەگەنمی پێوەیە کە لە بنکەدا جیاوازن و لە لوتکەدا بەیەکگەیشتوون، لە شوێنی بەیەکگەیشتنیاندا خۆرێک هەیە و لە بنکەی هەردوو گوڵەگەنمەکەشدا تەرازووی هەڵواسراو هەیە.
میدیاكانی تورکیا بڵاویکردوەتەوە کە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا و عەلی باباجان، دامەزرێنەری ئاک‌پارتی دامەزرێنەرانی ئەو پارتەن.
عەلی باباجانی دامەزرێنەری ئاک‌پارتی کە هاوکات لە دوو کابینەی جیاوازدا پۆستەکانی وەزیری ئابوری و وەزیری دەرەوەی بەڕێوەبردووە، تەمموزی ئەمساڵ دەستی لە ئاک‌پارتی کێشایەوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه لە دوو رۆژی رابردوشدا هەریەک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئەحمەد داودئۆغڵو لە وتارەکانیاندا بەرپەرچی یەکتریان داوه‌ته‌وه.
PM:10:08:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت