گه‌رمیان..روداوێکی هاتوچۆ سێ برینداری لێکەوتەوە
روداوەکە
وێستگه نیوزـ
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه لەنزیک زانکۆی گەرمیان روداوێكی هاتوچۆ رویدا و دوو ژن و پیاوێك برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند: دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ی ابی 2019، له‌نزیك زانكۆی گه‌رمیا، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە بەربەستی شەقامێكدا كێشاوه و به‌هۆیه‌وه و دوو ژن و پیاوێک برینداربوون.
راشیگه‌یاندوه ئۆتۆمبێلێکه له جۆری تویۆتا پیکاب بووه و لە فولکەی زانکۆی گەرمیان دوای ئەوەی شۆفێرەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوه، خۆی بە بەربەستی شەقامەکەدا كێشاوه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه كه ئۆتۆمبێلەکە بەئاراستەی ناحیەی باوەنور ڕۆشتوە و دوای رداوه‌كه‌ش بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارە سەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار و لەلایەن تیمی هاتوچۆشه‌وە لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستی پێکردوە.
PM:05:24:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 1520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت