له هه‌ولێر گه‌نجێك كۆتایی به ژیانی هێنا
وێستگه نیوز – وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه كه‌سێك له باڵه‌خانه‌یه‌كی هه‌ولێر كه ئاگری تێبه‌ربووه خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ی ئابی 2019 ئاگاداركراینه‌وه له بوونی ته‌رمێك له گه‌ڕه‌كی راستی.
هۆگر عه‌زیز وتی: "به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان گه‌نجه‌كه له باڵه‌خانه‌یه‌كی ته‌واونه‌كراوی گه‌ڕه‌كی راستی ئاگری له خۆی به‌رداوه و دواتری خۆی فڕێداوه‌ته‌وه خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه".
وتیشی: "به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه سه‌رجه‌م ناسنامه و به‌ڵگه‌كانی سووتاون و به‌وهۆیه‌وه ناسنامه و ته‌مه‌نی نازانرێت".
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه له ئێستادا ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
PM:03:07:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت