وێستگەنیوز
زیاتر لە مانگێکە کابینەی نۆیەمی هەرێمی کوردستان پێکهێندراوە، بەڵام هێشتا ژمارەیەک پۆست ماون پڕنەکراونەتەوە.
رۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، بەم نزیکانە لەگەڵ یەکێتی کۆدەبنەوە و چاوەڕێدەکرێت تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکەشیان قسەکردن بێت لەبارەی پڕکردنەوەی ئەو پۆستانەی شاندی دانوستاندنی هەردوولا لەکاتی دانوستاندنەکانی پێکهێنانی حکومەتدا لەسەر دابەشکردنییان رێککەوتبوون.
پارتی و یەکێتی و گۆڕان پێکهێنەری سەرەکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانن و لە کاتی دانوستاندنەکانی نێوانیشیاندا لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان رێککەوتن.
بەگوێرەی رێککەوتنەکە، گۆڕان جگە لە پۆستە باڵاکان 60 پۆستی دیکە وەردەگرێت، لەوانەش 24 بەڕێوەبەری گشتی و 24 راوێژکار لە وەزارەتەکان.
هەرچی یەکێتییە، بەگوێرەی رێککەوتنیان لەگەڵ پارتی دەبێت پۆستی بەربکەوێت.
حاکم قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت، لەگەڵ پارتی لیژنە لە نێوانیان هەیە و پاڵپشتی حیزبەکەیشی بۆ کابینەی نوێی هەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە.
لە 30ی ئەیلوولی رابردوودا، هەڵبژاردنی پەرلەمانیی کوردستان بەڕێوەچوو و پارتی وەک هێزی براوەی یەکەم مایەوە و 45 کورسی بەدەستهێنا، یەکێتی و گۆڕانیش لە پلەکانی دووەم و سێیەم هاتن.
PM:10:59:23/08/2019
ئهم بابهته 2612
جار خوێنراوهتهوه