هەرێمی کوردستان و عیراق لەسەر ئەم خاڵە رێکەوتن


وێستگە نیوز -
 فەرمانگەی پەیوەندیەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عیراق  رێکەوت بۆ ئەوەی لەمەودوا هەردولا  پێکەوە  یەک شاند ریکبخەن کە بەشداری بکات لە کۆنفرانسە نێودەولەتیەکان.

محەمەد عەلی حەکیم  وەزیری دەرەوەی عیراق  و سەفین دزەیی بەرپرسی  فەرمانگەی پەیوەندیەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستان رێکەوتن لەسەر ئەوەی بە یەک شاند بەشداری لە کۆنفرانس و کۆبونەوە نێوەدەوڵەتیەکاندا بکەن.

ئەوەش بۆ زیاتر بەروەپیشچونی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە سنوری دەستوەی عێراقدا .


PM:04:59:23/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 9260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو