سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق داوا ده‌كه‌ن لێكۆڵینه‌وه له ته‌قینه‌وه‌ی ناو جبه‌خانه‌كان بكرێت
سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق
وێستگه نیوزـ
سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایانكرد لێكۆڵینه‌وه له‌و ته‌قینه‌وانه بكرێت كه به‌مدواییه له جبه‌خانه‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له به‌غدا و سه‌لاحه‌دین رویانداوه و جه‌ختیانكرده‌وه كه عیراق شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت ره‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ی ئابی 2019، د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق و عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا كۆبونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراقیان سازكرد و گتوگۆیان كرد له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی به‌تایبه‌ت ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مدواییه له جبه‌خانه‌كانی به‌غدا و سه‌لاحه‌دین.
دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش له به‌یاننامه‌یه‌كدا سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق به‌پێویستیان زانیوه لێكۆڵینه‌وه له ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه بكرێت كه له جبه‌خانه‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له به‌غدا و سه‌لاحه‌دین رویاندا، جه‌ختیشیان كردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه ده‌بێت سه‌رجه‌م زانیاری و ئاماژه‌كان بدرێت به لایه‌نه نیشتمانییه پسپۆڕه‌كان.
هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه جه‌ختیشان كردوه‌ته‌وه كه ده‌بێت عیراق به په‌یماننامه‌ی سیاسیی نیشتمانیی یه‌كگرتو سه‌باره‌ت به پێشهاته ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه پابه‌ند بێت و سیاسه‌تی لایه‌نگری ره‌تبكاته‌وه و رێگه نه‌دات عیراق ببێته گۆڕه‌پانێك بۆ دوژمنایه‌تیكردنی وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق پابه‌ندبون به هه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت (دامه‌زراوه‌كانی جێبه‌جێكردن و یاسادانان) به‌گرنگ ده‌زانن كه ئه‌ویش ره‌تكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی به وه‌كاله‌ته.
له‌لایه‌كی دیه‌وه هه‌رێ سه‌رۆگایه‌تییه‌كه‌ی عیراق رۆڵی هێزه چه‌داره‌كانی عیراقیان به سوپا و حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدڕاڵی و پێشمه‌رگه، به‌رزنرخاندوه له دژی تیرۆر.
سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه پێزانینیان بۆ حه‌شدی شه‌عبی ده‌ربڕیوه و به به‌شێك له سیستمی به‌رگریی نیشتمانیی عیراقیان له‌قه‌ڵه‌مداوه و جه‌ختیشیان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه‌ته‌وه كه تایبه‌ت به تێكه‌ڵكردنی حه‌شدی شه‌عبی به سیستمی به‌رگری ده‌ركراوه.
راشیانگه‌یاندوه: هه‌ر بڕیارێكی سه‌ربازی و ئه‌منی یان لێدوانێك سه‌باره‌ت به حه‌شدی شه‌عبی، ته‌نها په‌یوه‌سته به فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق و ده‌بێت سه‌رجه‌م ده‌زگا و فه‌رمانده سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان پێوه‌ی پابه‌ند بن.
رۆژی سێشه‌ممه 20ی ئابی 2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی عیراق رایگه‌یاند ئاگرێك له جبه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتوه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌ش رودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه له‌ناو جبه‌خانه‌كه‌دا كه ده‌كه‌وێته نزیك بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د.
پێشتریش فازل ئه‌بوره‌غیف، پسپۆڕی ئه‌منی و نزیك له ده‌زگای هه‌واڵیی عیراق به سایتی روسیاتوده‌ی راگه‌یاندبوو: زانیاری‌یان هه‌یه ئیسرائیل پلانی هه‌بێت بۆ بۆردومانكردنی جبه‌كانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له عیراق.
به‌وته‌ی ئه‌و پسپۆڕه، پلانه‌كه‌ی ئیسرائیل ته‌نها بۆ جبه‌خانه‌كانی حه‌شد شه‌عبییه نه‌ك بۆ باره‌گا و چه‌كدار و پێكهاته‌كانی، به‌ڵام له هه‌مانكاتیشدا دوور نییه باره‌گاكانیشی بكاته ئامانج.
وته‌كانی ئه‌و پسپۆڕه ئه‌منییه له‌كاتێكدابوو كه رۆژی دووشه‌ممه 12ی ئابی 2019، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له جبه‌خانه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له باشوری به‌غدا رویدا و به‌هۆی پارچه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و موشه‌كه‌كانی ناو جبه‌خانه‌كانه‌وه، كه‌سێك كوژرا و 29ی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:04:56:22/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3032
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت