ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس: به‌غدا ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌ی جبه‌خانه‌كان به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بووه
تەقینەوەکەی نزیک بنکەی سەربازیی بەلەد لە سەلاحەدین- 20ی ئابی 2019
وێستگه نیوزـ
ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس به‌پێی لێکۆڵینەوەی لیژنه‌یه‌كی حکومەتی عیراق تەقینەوەکانی هەفتەی ڕابردووی جبه‌خانه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی لە بەغدا لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئابی 2019، ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس بڵاویكرده‌وه: وێنه‌یه‌كی له ڕاپـۆرتی لیژنه‌كه‌ی حكومه‌تی به‌غدا پـێگەیشتووە و تیایدا باس له‌وه كراوه كه هۆکاری تەقینەوەکانی 12ی ئابی ناو بنکەی سەقەر-ی سه‌ربازی، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بووە.
لیژنه‌كه گومانەکانی پـێشوی ره‌تكردوه‌ته‌وه كه باسی له‌وه ده‌كرد رەنگە تەقینەوەکە لە ئاکامی شۆرتی کارەبا یان هەڵگرتنی بە هەڵەی تەقەمەنییەکان بووبێت.
بەپـێی ڕاپۆرتەکان بەشێکی تەقەمەنیـیەکانی کۆگاکە هی حەشدی شەعبی بووە، بۆیە لەئێستادا زیاتر ئەو پـرسیارە دەکرێت کێ لە پشت ئەو تەقینەوانەیە کە لە جبەخانەکانی حەشدی شەعبی رووده‌ده‌ن به‌تایبه‌ت له‌ماوەی ئەم مانگەدا کە بە لایەنی کەمه‌وه 4 تەقینەوە رویانداوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌نگی ئه‌مریكا له‌زاری سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق بڵاویكرده‌وه كه زانیاریـیەکان لە بارەی بۆردومانکردنی جبه‌خانه‌كانی چەک و تەقەمەنی لەلایەن دەزگا ئەمنیـیەکانی عیراقەوە ئاشکرا ناکرێن، بەڵام رایگه‌یاندوه بڕیارەکەی هەفتەی ڕابردووی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیری عیراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی سه‌رجه‌م مۆڵه‌ته تایبەتەکان بۆ فڕین لە ئاسمانی عیراق، نیشانەی ئەوەیە بۆردومانی فڕۆکە هۆکاری ئەو تەقینەوانە بن.
لە لایەکی دیکە بنیامین ناتایناهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل له وه‌ڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل سه‌باره‌ت بەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکرێت ته‌لئه‌بیب لە پشت هێرشەکانی عیراقەوە بێت، وتی "ئێران لە هیچ شوێنێک پارێزراو نابێت و کەی پـێویست بکات لە دژیان دەجوڵێینەوە."
رۆژی سێشه‌ممه 20ی ئابی 2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی عیراق رایگه‌یاند ئاگرێك له جبه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتوه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌ش رودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه له‌ناو جبه‌خانه‌كه‌دا كه ده‌كه‌وێته نزیك بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د.
هاوكات له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عیراق باس له‌وه کرا كه زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌گوندی ئه‌لبوحشمه له نزیك بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د له باشوری پارێزگای سه‌لاحه‌دین رویدا بێت.
پێشتریش فازل ئه‌بوره‌غیف، پسپۆڕی ئه‌منی و نزیك له ده‌زگای هه‌واڵیی عیراق به سایتی روسیاتوده‌ی راگه‌یاندبوو: زانیاری‌یان هه‌یه ئیسرائیل پلانی هه‌بێت بۆ بۆردومانكردنی جبه‌كانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له عیراق.
به‌وته‌ی ئه‌و پسپۆڕه، پلانه‌كه‌ی ئیسرائیل ته‌نها بۆ جبه‌خانه‌كانی حه‌شد شه‌عبییه نه‌ك بۆ باره‌گا و چه‌كدار و پێكهاته‌كانی، به‌ڵام له هه‌مانكاتیشدا دوور نییه باره‌گاكانیشی بكاته ئامانج.
وته‌كانی ئه‌و پسپۆڕه ئه‌منییه له‌كاتێكدایه كه رۆژی دووشه‌ممه 12ی ئابی 2019، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له جبه‌خانه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له باشوری به‌غدا رویدا و به‌هۆی پارچه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و موشه‌كه‌كانی ناو جبه‌خانه‌كانه‌وه، كه‌سێك كوژرا و 29ی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:09:25:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت