بكوژی كچه روته‌كه‌ی ئینستاگرام ئازاد ده‌كرێت
قه‌ندیل به‌لوچ
وێستگه نیوزـ
دۆسیه‌ی قه‌ندیل به‌لوچ، ناسراو به"كچه روته‌كه‌ی ئینستاگرام" یان "كارداشیانه‌كه‌ی پاكستان"، ئه‌وه‌ی له مانگی ته‌مموزی 2016 به ده‌ستی براكه‌ی و به‌هاوكاریی برایه‌كی دیكه‌ی كوژرا، كه‌وته‌وه ناو میدیا جیهانییه‌كان و ده‌ڵێن ره‌نگه بكوژه‌كان ئازاد بكرێن.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانی، دایك و باوكی قه‌ندیل به‌لوچ له هه‌ردوو كوڕه‌كه‌یان به‌ناوه‌كانی وه‌سیم عه‌زیم، بكوژی قه‌ندیل و ئیسلام شاهین، كه هاوكاری تاوانه بووه، خۆش بوون.
وه‌سیم عه‌زیم و ئیسلام شاهین له ناوچه‌ی مۆڵتان له ولایه‌تی بنجاب-ی پاكستان چونه به‌رده‌م دادگا، به‌ڵام وه‌ك له میدیاكاندا باس كراوه‌ن دایك و باوكیان لێیان خۆش بوون، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه ئازاد بكرێن.
قه‌ندیل به‌لوچ-ی پاکستانی ته‌مه‌نی 26 ساڵ بوو، ناوه راسته‌قینه‌كه‌شی فه‌وزیه عه‌زیمه بوو، بەلوچ هه‌میشه له حه‌زی له به‌زاندنی سنور و هێڵی سور و گاڵته و گه‌پ بووه، به‌لوچ وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی نیمچه روتی له ئه‌كاونته‌كانی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرده‌وه و ته‌حه‌دای دابونه‌ریت و هه‌موو شته قه‌ده‌غه كراوه‌كانی ده‌كرد و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ پیاوێكی ئایینی پاكستانیشدا ده‌ركه‌وت.
وه‌سیم عه‌زیم-ی برای به‌لوچ به‌رگه‌ی ئه‌مه‌ی نه‌گرتووه و له‌گه‌ڵ ئیسلام شاهین-ی برای پلانیان بۆ كوشتنی خوشكه‌كه‌یان دانا، ئه‌وه‌بوو له 15ی ته‌مموزی 2019، وه‌سیم چووه سه‌ر ماڵی خوشكه‌كه‌ی له شاری موڵتان-ی ناوه‌ڕاستی پاكستان و كوشتی.
باوكی كچه‌كه به‌ناوی ئه‌حمه‌د عه‌زیم، خۆی هه‌واڵی له وه‌سیم-ی كوڕی داوه به پۆلیس و ئاشكرایكردووه و هه‌ر هه‌مان رۆژی تاوانه‌كه‌ش براكه‌ی ده‌ستگیركرا، باوكی له‌وكاته‌دا وتی كه هه‌رگیز له كوڕه‌كه‌ی خۆش نابێت و ده‌بێت یان تاهه‌تایه له زینداندا بن، یان بكوژرێن، به‌ڵام ئێستا باسی لێوه‌ده‌كرێت، دایك و باوكیان له كوڕه‌كانیان خۆش بوون.
PM:07:48:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 16512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت